سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکارى ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئێستا کە بە سەردانێکى فەرمى لە ئەڵمانیایە، ئەمڕۆ لە بەرلین له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئۆلاف شۆڵتز کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ به‌رلين و سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 2023/6/26 له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئۆلاف شۆڵتز و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌ڵمانيا كۆده‌بێته‌وه‌.

ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، له‌ ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى ئه‌ڵمانيا" تاوتوێ ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین