سەركردەیەكی سوننە هێرش دەكاتە سەر حەلبووسی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جارێكی تر حەیدەر مولا سەركردە لە هاوپەیمانی عەزمی سوننە، هێرش دەكاتە سەر محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و پێیوایە حەلبووسی باڵی ئابووری و ئەمنی لە دەست دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25/حوزەیران/2023 دوای دوورخستنەوەی محەمەد عانی سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی عێراق، لە لایەن سەرۆكی حكومەتی عێراقەوە. 

حەیدەر مولا سەركردە لە هاوپەیمانی عەزم و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق تویتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "سوودانی دەستی بە چاكسازییەكانی دوای بودجە كردووە لەگەڵ كۆتایی هێنان بە دەستبەسەردانگرتن و خۆسەپاندن بەسەر توانای خەڵك لە رێگەی سامانی گەندەڵى و هەژموونی پۆست.. باڵی ئابووری لە (كوڕەكە ) سەندرایەوە، لە هەنگاوی داهاتوو باڵی ئەمنیشی لێ وەردەگرێتەوە و ئەو رۆژگار لە پێشمانە".

مەبەست لە حەیدەر مولا محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و چەندان جاری تریش لە تویتەر هێرشی كردووەتە سەر حەلبووسی، تەنانەت دواجار حەلبووسی لە دادگا سكاڵای لە دژی ئەو سیاسەتمەدارە تۆمار كردووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین