گرووپى فاگنەر لە رووسيا هەڵگەڕايەوە
نوچەنێت
ئەمرۆ يەكشەممە (24/ حوزەيران/ 2023) ماڵپەڕى (جەزيرە) بڵاويكردەوە، سەرۆكى هێزەكانى فاگنەر رايگەياند، كۆنتڕۆڵى فڕۆكەخانەى سەربازى رۆستۆڤيان كردووە، بۆ ئەوەى فڕۆكەكان لە دژيان بەكار نەهێت.
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، فڕۆكە جەنگييەكان بە شێوەيەكى ئاسايى ئەركەكانى خۆيان دژ بە ئۆكراينا جێبەجێ دەكەن. بەگوێرەى ئەو گرتە ڤيديۆانەى بڵاوكرايتەوە، سەرۆكى فەرماندەى هێزەكانى ڤاگنەر لە رۆستۆڤ لەگەڵ جێگرى وەزيرى بەرگرى و فەرماندەى ئۆپراسيۆنەكان كۆبۆتەوە.
پێشتريش فەرماندەى ڤاگنەر رەتى كردەوە ئەو كارانە هەڵگەڕانەوە بێت، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، هێزەكانى رووسيا لە بەرەكانى جەنگ پاشەكشەيان كردووە، لە ئەنجامى هێرشى پێچەوانەى ئۆكراينا، كورژاو و بريندار لە بەرەكانى جەنگ هەبووە.
سەرۆكى رووسيا لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، لە كاتى ئۆپراسيۆنە سەربازييە تايبەتەكان پێويستە هەموو ناكۆكييەكان كۆتايى پێ بهێندرێت، وەك سەرۆكى رووسيا و هاووڵاتييەكى ئەو وڵاتە بە هەموو شێوەيەك بەرگرى لە وڵاتەكەم دەكەم و دژ بەو ياخيبوونە سەربازييە دەوەستمەوە،هەروەك جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە پێويستە رێكارى خێرا بۆ گێڕانەوەى رۆستۆف بيگيرێتەبەر.
سەرۆكى رووسيا فەرمانى بە هێزە ئەمنييەكانيش كردەوە دۆخى بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر راگەيێنن، فەمانيشى بە هێزە چەكدارەكان كردووە، ئەو كەسانەى ئەو ياخيبوونە سەربازييەيان رێكخستووە، لە ناويان ببەن.
لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، ئەو جەنگەى رووسيا پێويستى بە يەكگرتووييە بۆ بەرەگاربوونەوەى پيلانە دەرەكييەكان، ئەوەش روودەدات هەوڵێكە بۆ دابەشكردنى كۆمەڵگەى رووسيا لێدانى خەنجەرە لەپشتەوە.
سەرلەبەيانى ئەمڕۆ يەڤگينى پريگۆژين، سەرۆكى گرووپى ڤاگنەر رايگەياند، هەزاران چەكدار لە بەمەستى لابردنى فەرماندە سەربازييەكان بەرەكانى جەنگيان لە ئۆكراينا جێهێشتووە گەڕاينەوە رووسيا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment