سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى لە شاندێكى باڵاى ئەمەريكا بە سەرۆكايەتى جێگرى ياريدەرى وەزيرى بەرگرى ئەمەريكا بۆ كاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كرد، لەو ديدارە گفتوگۆيان لەسەر دواين پێشهاتەكانى شەڕى داعش و چاكسازييەكانى وەزارەتى پێشمەرگە و هەنگاوەكانى يەكخستن و رێكخستنەوەى پێشمەرگە تاوتوێ كرا.

ئێوارەى چوارشەممە (21/ حوزەيران/ 2023) سەرۆكى هەرێمى كوردستان پێشوازى دانا سترۆڵ شاندى ياوەرى كرد كە پێكهاتوو لە جه‌نه‌راڵ ماكفارلان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا و ژماره‌يه‌ك له‌ ديپلۆماتكاران و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگری و باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ به‌غدا و كونسولخانه‌ى گشتييان له‌ هه‌ولێر.

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان گفتوگۆى لەسەر كرا، لە بەشێكى ترى كۆبوونەوەكە دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هه‌نگاوه‌كانى يه‌كخستن و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، تاوتوێ كران.

لەو كۆبوونەوە هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هێشتا داعش له‌ عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه‌يه‌ و جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه بۆ پاراستنى ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ ئه‌منييانه‌ى به‌ده‌ست هاتوون‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ شاندى ئه‌مه‌ريكا پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيرى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا پێویستی و گرنگيى به‌رده‌واميى كار و هه‌وڵى زياتريان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و ڕێكخستن و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ دووپات كرده‌وه‌. له‌مباره‌يه‌وه‌ شاندى ئه‌مه‌ريكى سوپاس و پێزانينيان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ هه‌وڵ و كۆشش و ڕۆڵى كاراى له‌ پرۆسه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكايان بۆ پرۆسه‌كه‌ دووپات كرده‌وه‌ و سڵاو و ڕێزى به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكايان به‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى ديكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین