ئاسایشى هەولێر: بکوژى ئەڤین ڕەمەزان و ئەو کەسەى چەکەکەى پێداوە دەستگیرکران هەواڵ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیى ئاسایشى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بکوژى (ئەڤین ڕەمەزان) خۆى ڕادەستى هێزەکانیان کردوووە و "ئەو تۆمەتبارەی کە چەکەکەی بە تۆمەتبار (هە، ڕ) داوە بەناوی (م، ر)" داوە لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (20/حوزەیران/2023) ئاسایشى هەولێر ڕاگەیاند، "شەوی ڕابردوو تۆمەتبار (هە، ڕ، ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڕکی ئەندازیاران شاری هەولێر هێرش دەکاتە سەر ماڵی خەزورانی و بەچەکی جۆری کلاشنکۆف دەست ڕێژی گوللەی کردووە."

زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت،  لەئەنجام بۆتەهۆی کوژرانی هاوسەرەکەی بەناوی(ئەڤین)و بریندار بونی خوشکی هاوسەرەکەی دواتر تۆمەتبار (هە، ڕ، ی) خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی یەکەمان کردووە."

هەروەها دەشڵێت، "ئەو تۆمەتبارەی کەچەکەکەی بە تۆمەتبار (هە، ڕ) داوە بەناوی (م، ر) لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەلێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە."

درەنگانى شەوى ڕابردوو، پەیمان ڕەمەزان لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا، کە چوار مانگ بوو هاوسەرگیریان کردبوو، هاوکات خوشکێکى بە سەختەى بریندار بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین