بەربەستەكانى بەردەم ئاساييكردنەوەى ئيسرائيل و سعووديە چين؟ وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لە ماوەى رابردوو بەنێوەندگيرى ئەمريكا هەوڵەكان بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان سعووديە و ئيسرائيل دەستى پێكردووە، رۆژنامەكانى ئيسرائيل بە وردى تيشكيان خستۆتە سەر هەوڵەكانى ئەمەريكا بۆ ئاساييكردنەوەى ئەو پەيوەندييانە و مەرجەكانى سعووديە، باس بەربەستەكانى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى ئەو دوو وڵاتە دەكەن.

رۆنين بيرگمان، شارەزا لە كاروبارى سەربازيى و ئەمنى لە سەروتارى رۆژنامەى يەديعووت ئەحرەنووت، باس لەوە دەكات ئيسرائيل ترسى لە بۆمبێكى چێندراو هەيە، كە لەچوارچێوەى رێككەوتنى تەلئەبيب و رياز هەبێت.

بيرگمان لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "مەتەڵێكى لۆژيكى لە خوارەوە هەيە كە لە كۆمەڵێك بەربەست پێكهاتووە، ئێران بۆتە هەڕەشە لەسەر ئاساييشى نەتەوەيى ئيسرائيل، پڕۆگرامە ئەتۆميەكەشى هەڕەشە لە سەقامگيرى ئەو ناوچەيە دەكات، چونكە پێشينە بۆ چەكى ئەتۆمى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، پڕۆسەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ سعووديە دەبێتە رێگر لەبەردەم ئاڵنگەرييەكانى ئێران.

سعووديە هەوڵدەدات پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل ئاسايى بكاتەوە

بەهەمان شێوە لەپێناو واژۆكردنى رێككەوتنى ئاساييكردەنەوەى پەيوەندييەكان پێويستە ئيسرائيل رەزامەندى لەسەر كاراكردنى سيستەمى پيتاندنى يۆرانيۆم و كوورە ئەتۆمييەكانى سعووديە بدات، بەڵام ئەوەش هەمان هۆيە كە ئيسرائيل دژايەتى ئێران دەكات، راستە هەموو كورە ئەتۆمييەك لە سعووديە لەپێناو ئامانجى مەدەنييە، بەڵكوو لەژێر چاودێريشە، بەڵام نێوانى پيتاندنى سەربازى و مەدەنى فراوان نييە.
رۆژنامەكە پرسيارى ئەوە دەكات گريمان ئەو سيستەمەى ئێستا پارێزگارى لە بەكارهێنانى مەدەنى دەكات، بەڵام كێ گرەنتى ئەوە بۆ ئيسرائيل دەكات ئەو سيستەمە تا ئەبەد جێگير دەبێت و لە داهاتوو ناكەوێت، بۆ ئەمەش  سەيرى ئێران بكەن.

ئەو نووسەرە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، واژۆكردنى رێككەوتنى ئاشتى لەگەڵ سعووديە هاوكارى ئاسايشى نەتەوەيى دژ بە ئێران دەكات، بەڵام  لە گۆڕينى ململانێى ئەتۆمى لە هەموو ئەو ناوچەيە زيانيش بە ئاسايشى نەتەوەيى ئيسرائيل دەگەيێنێت.

سعووديە هەوڵدەدات هاوشێوەى ئێران ببێتە خاوەنى كوورەى ئەتۆميى

بەڵام ئەو مەڵەتە چۆن چارەسەر دەكرێت و لە هاوكارى ئاسايشى نەتەوەيى بەبێ زيان سەركەوتوو دەبى. لەو پرسە لە چەند هەفتەى رابردوو بەرپرسانى ئەمەريكا و سعووديە و ئيسرائيل پێيان وايە چەند هۆيەكى جۆراوجۆر هەيە لەو كاتەدا دەرفەێكى تايبەتى بۆ واژۆكردنى رێككەوتنى نێوان تەلئەبيب و رياز كردۆتەوە، هاوكاتيش دانوستاندنى نهێنى نێوان ئەمەريكا و ئێران لە عومان بۆ زنجيرەيەك رێككەوتن دەستى پێكردووە.

رۆژانەى يەديعووت پێى وايە، بن سەلمان ليستێك داواكارى هەيە، بەڵام هيچ سازشێكى گرنگى ئيسرائيلى لە بابەتى فەڵەستين تێدا نييە، ئەگەر لە پرسە گرنگەكان داوا لە ئەمەريكا دەكات بۆى جێبەجێ بكات، ئەگەر ئەو داوايانەى جێ بكرێن،  فەڵستينييەكان بشليشێنەوە كێشە نييە، ديارترين داواكارى لەو ليستە پيتاندنى يۆرانيۆمە بۆ ئامانجى مەدەنى. 

لە لايەكى ترەوە بەگوێرەى ئەو رۆژنامەيە ئەو سياسەتەى سعووديە پێچەوانەى سياسەتى درێژمەوداى ئيسرائيلە، هەر وڵاتێكى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست يۆرانيۆم بپيتێنێت پێويستە لە دژى بووەستێتەوە، دواتريش دەپرسێت ئەو مەتەڵە چۆن چارەسەر دەكرێت و لە هاوكارى ئاساييشى نەتەوەيى سەركەوتوو دەبين بەبێ زيانگەياندن، چۆن پەيوەندييەكانمان لەگەڵ وڵاتێكى دەوڵەمەند ئاسايى بكەينەوە، وەك سەرچاوەيەكى باڵاى هەوڵگرى ناوى ناوە (رێككەوتنەى ئاشتى بەبێ بۆمبى چێندراو).

ئاساييكردنەوەيەكى گرانبەها

لە لايەكى ترەوە رژنامەى نيويۆرك تايمزى ئەمەريكا رايگەياند، شازادەى جێنشينى سعوودى لە مانگى رابردوو لە كۆبوونەوەى لەگەڵ جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاساييشى نەتەوەيى خواستى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل دەربڕيووە، بەڵام بە مەرج.
رۆژنامەكە پێى وايە پرسى ئاساييكردنەوەى ئەو دوو وڵاتە گۆڕانكارييەكى لە رێخكخستنەوەى ريزەكان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروست دەكات، بۆ ئەوەش هەردوو وڵات سوودمەند دەبن، بەهەمان شێوە جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكاش كە لە ساڵى داهاتوو بەشدارى هەڵبژاردنەكان دەكاتەوە سوودمەند دەبێت، چونكە ئەگەر ئەو بيرۆكەيە سەر بگرێت يەكێك دەبێت لەو وڵاتانەى زۆرترين كاريگەرى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەيە، بەهەمان شێوە سەيرى دۆسيەى فەڵەستين وەك دۆسيەكى لاوەكى دەكرێت، سەبارەت بە سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ سعووديە سەركەوتنێكى سياسى دەبێت، بەهۆى ئەو ئاڵبووقە ناوخۆييەى لەلايەن ئۆپۆزسيۆنەوە رووبەڕووى بۆتەوە.

ئيسرائيل دژ بەوەيە سعووديە كوورەى ئەتۆمى هەبێت

لە لايەكى تريشەوە محەمەد بن سەلمان خواستى بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا و بەدەستهێنانى چەكى پێشكەوتوو و رەزامەندى پيتاندنى يۆرانيۆم وەك بەشێك لە پڕۆگرامى ئەتۆمى مەدەنى هەيە، ئەوەش خواستێكە ئەمەريكا بەرەنگارى بۆتەوە، سەبارەت بە جۆ بايدنيش ئەو نزيكبوونەوە لەگەڵ سعووديە هەڵگرى مەترسى سياسييە، چونكە لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەكانى (2020) سعووديەى وەك وڵاتێكى ناشيرن وێنا دەكرد، بەڵام ئەو رێككەوتنە سياسەى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ئەگەر هەيە ببێتە پاڵپشتى بۆ هەڵمەتەكەى لە ساڵى داهاتوو.
بەرپرسانى ئەمەريكا پێيان وايە بەرژەوەندييە ستراتيژيەكان بۆ بەهێزكردنى پەيوەندييەكان لەگەڵ سعووديە و رێگەيەكيشە بۆ درووخستنەوەى رياز لە چين، كە پێويستە ئەمەريكا و سعووديە پەيوەندييەكى گەرمييان هەبێت، تا واژۆكردنى رێككەوتن، پێويستيشە هەردوو وڵات پاشەكشە لەسەر هەڵوێستى نەگۆڕيان بكەن، سەبارەت بە ئيسرائيل رۆژنامەكە دەڵێت، رێگە بە پيتاندنى يۆرانيۆم لە سعووديە نادات، ريازيش دەستبەردارى ئاسايكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ ئيسرائيل نابێت تا ئەو كاتەى دەوڵەتێك بۆ فەڵەستينييەكان دروست نەكرێت، جۆ بايدنيش لە گۆڕينى هەڵويستى بەرانبەر محەمەد بن سەلمان لەبەردەم تاقيكردنەوە دايە. 
لە سايەى ئەو رێژە كەمەى لايەنگرى ئيسرائيل لە لاى هاووڵاتيانى سعوودى، ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ ئيسرائيل تێچووەكەى سەرمايەى سياسى محەمەد بن سەلمان دەبێت، بۆ پاساو هێنانەوە بۆ ئەو ئاساييكردنەوە پێويستى بە سازشى گەورەى ئەمەريكايە و چاوخستنە سەر ئێرانە، بەڵام خواستەكانى بن سەلمان گەورەن، لەوانە گرەنتى ئەمەريكا بۆ بەرگرى لە وڵاتەكەى ئەگەر رووبەڕووى هەڕەشە بۆوە، هەروەها هاوبەشى سعووديە ئەمەريكا لە پيتاندنى يۆرانيۆم بۆ پرۆگرامى ئەتۆمى و كەمترين كۆتوبەند لەسەر چەكى ئەمەريكى بۆ سعووديە هەبێت.

ئيسرائيل نايەوێت هيچ وڵاتێك لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست خاوەنى كوورەى ئەتۆمى بێت

ريتشارد گۆڵدبيرێگ، بەرپرسى پێشوو لە ئيدارەى ترامپ و راوێژكارى ئێستاى گرووپى بەرگرى لە ديموكراسى لەم مانگە لەگەڵ بەرپرسانى سعووديە كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوە باسى دۆزينەوەى يۆرانيۆم و پيتاندنى كردووە بۆ بەدەست هێنانى چەند مادەيەك، بەڵام پێشى وايە ئامانجى راستەقينەى سعووديە ئەوەيە تواناى ئەتۆمى هەبێت، ئێرانيش پێشتر هەمان كارى كردووە.
بنيامين ناتەنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل تيمێكى متمانەپێكراوى خۆى بۆ دانوستاندن لەگەڵ سعووديە دياريكردووە، كە يەكێك لەو كەسانە رۆن ديرمەر، باڵيۆزى پێشووى ئيسرائيل لە ئەمەريكا و تەساحى هانگبى، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئيسرائيلە، كە لە ماوەى رابردوو چەند جارێك سەردانى واشنتنى كردووە.
بەهۆى هەبوونى حكومەتێكى توندڕەو لە ئيسرائيل، هيچ دەرفەتێك بۆ سازشكردن بۆ فەڵەستينييەكان نييە، بەڵام سعوودييەكان و ئيدارەى بايدن بە پێويستى دەزانن هەر رێككەوتنێك بكرێت پشكى فەڵەستييەكانى تێدا بێت، بەبێ ئەوەش ئەوان سرووشتى رێككەوتنەكەيان ديارى كردبێت.
بەبێ هيچ سازشێكى ئيسرائيل بۆ فەڵەستينييەكان هيچ رێككەوتنێك بەردەوام نابێت، بەبێ سازشى ئەمەريكا بۆ سعووديە رێككەوتنەكە لە بار دەچێت، چونكە دەبێت سعووديە دەستكەوت بۆ جيهانى ئيسلاميى بەدى بهێنن، بەڵام ئەگەر ئەمەريكاش رێگە بدات محەمەد بن سەلمان دەستبەردانى فەڵەستينييەكان بێت، ئەوا هەمووشتەكان سەقامگير نابن.

سعووديەكان لە دەستپێشخەرى (2002) ئەو درووشمە دووبارە دەكەنەوە بەبێ مەرجى دەوڵەتێكى فەڵەستين هيچ ئاساييكردنەوەيەك لەگەڵ ئيسرائيل نابێت، محەمەد بن سەلمان لە وتارى لووتكەى وڵاتانى كۆمكارى عەرەبى لە مانگى رابردوو ئەو گوتەيەى دووبارە كردەوە. 
تيسبى شيملۆبتس، نووسەر لە رۆژنامەى يەديعوت ئەحرەنووت پێى وايە، ئەگەرەكانى ئاساييكردنەوە زۆر بەرز نييە، بەڵام ئيدارەى ئيسرائيل بڕيارى داوە هەنگاوى سەرەكى جێبەجێ بكات، بە لە سێ هەفتە هەندێك وردەكارى نوێ لە پەيوەندييەكانى نێوان واشنتن و رياز و تەلئەبيب هەبوو، كە سعووديە دواى فڕۆكەى (ئێف 35) و پيتاندنى يۆرانيۆمى كردبوو.

سەبارەت بە هەڵوێستى ئەمەريكاش ئەو نووسەرە ئاماژە بەوە دەكات، تا ئێستا واشنتن دژ بە داواى پيتاندنى يۆرانيۆمە بۆ مەبەستى مەدەنى، ئەگەرى گرێبەستى فڕۆكەى (ئێف 35) لە (50%) كەمترە.

هەروەها هۆشداريش دراوە كە ئەگەر واشنتن رێگە بدات سعووديە فەڵەستينييەكان پشتگوێ بخات، ئەو كاتە ئەو رێككەوتنە جێگير نابێت.

تێگەيشتنى سعووديە بۆ ئەو يارييە

ناوەندە سياسى و ديپلۆماسييەكانى ئيسرائيل لەسەر ئەو بابەتە پێيان وايە محەمەد بن سەلمان يارى بە لايەنەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەكات، پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئێران نوێ دەكاتەوە، لە هەمانكاتيش ئاماژە بە ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسرائيل دەكات.

شەلۆمۆ ماعوز، نووسەر لە رۆژنامەى مەعاريفى ئيسرائيلى باس لەوە دەكات، لەكاتێدا ئيسرائيل چاوەڕوانى هێزێكى سەربازى ناوچەيى بوو بە چاوێكى كراوە بۆ بانگهێشتى جۆ بايدن، بەڵام سعووديە تيۆرى سازشى گەورەى بەكارهێنداروى خستە ناو رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

ئاساييكردنەوەى پەيوەندى سعووديە و ئيسرائيل پێويستى بە سازشى گەورەى ئەمەريكايە


ماعوز لە بەشێكى ترى قسەكانى باس لە دابەشبوونى ناوخۆيى سەبارەت بە كردنەوەى پەيوەنديى لەگەڵ سعووديە دەكات، لە كاتێدا كە زۆر بەخێرايى و لەناكاو بە نێوەندگيريەكى گەورە لە لايەن ئەمەريكا ئەنجام دەدرێت، تانەنەت بژاردەى ئاشتەوايى ئيسرائيل و سعووديە بە بژاردەيەكى ناوازە نيشان دەدات، بە جۆرێك ئيسرائيل كۆڵەگەيەكى پۆڵاينە بۆ سعووديە بەتايبەت لە بوارى خزمەتگوزارى تەدروستى سەربازيى و ئەليتكرۆنى بەراورد بە بژاردەى ئێران.
سەبارەت بە هەڵسەنگاندنى ئيسرائيليش دەڵێت، "هەڵسەنگدانى تەلئەبيب لە پرسێكى ستراتيژيى سەرچاوەى گرتووە، چونكە ترسى ئەوەى هەيە سعووديە لە دەستى ئەمەريكا دەرچێت  بۆ بەرژەوەندى چين و ئێران بگەڕێتەوە، چونكە داواى رياز بەبێ چاودێرى ئەمەريكى و نێودەوڵەتى داواى دروستكردنى ژێرخانى ئەتۆمى بۆ پێداويستى مەدەنى دەكات، لە بەرانبەر هەنگاو بەرەو چارەسەرى ململانێى ئيسرائيل و فەڵەستين دەنێت، لەگەڵ هەنگاوەكانيشى داواى كڕينى پێداويستى پێشكەوتووى سەربازيى لە ئەمەريكا  دەكات، ئەگەر واشنتن بە مەرجەكان رازى بوو، ئەوكاتە سعووديە دەتوانێت پەيوەندييەكان لەگەڵ ئيسرائيل ئاسايى بكاتەوە. 
ئيسرائيل سەبارەت بە داهاتووى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ سعووديە بەهۆى ئەو حكومەتە توندڕەوەى ئێستا كەوتۆتە دۆخێكى تايبەتەوە، كە ئەويش توندڕەوى بنيامين ناتەنياهۆ و بەدەمەوەچوونى خواستە هەڵواسراوەكانى پەيوەست بە كودەتايى ياسايييە، كە ئەگەر هەيە جگە لە بژاردەى دەستبەردابوونى هێرشى ئاسمانى بۆ سەر كوورە ئەتۆمييەكانى ئێران هيچ بژاردەيەكى ترى لەبەردەست نييە، كە لەوانەشە رێگەكە بەرەو ئاڕاستەى دەريايى بێت، بەگشتى گۆڕانكارييەكان لەو ناوچەيە زۆر خێرا و لەدواى يەكترين، تا ئێستا بەو جۆرە بە سياسەتە ناوخۆييەكانى سەرقاڵ نەبووە. 

سەرچاوە: عەرەبى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین