ئەمەريكا لە سووريا بەرانبەر ئێران و رووسيا پاشەكشە دەكات
نوچەنێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
ئاسبوونەوەى پەيوەندييەكانى بەشار ئەسەد لەگەڵ وڵاتانى ناوچەكە، لە سايەى هەبوونى رووسيا و ئێران لە سووريا وەك نەيارێكى واشنتن، گۆرينى بوونى سەربازيى ئەمەريكايە لە باكوورى سووريا بۆ جەنگێكى ئاست نزم.
رۆربەرت فۆرد، باڵيۆزى پێشووى ئەمەريكا لە ديمەشق سەبارەت بە باكوورى ئەو وڵاتە دەڵێت، "باكوورى سووريا بريتييە لە پێناسەى جەنگێكى هەتا هەتايى، هيچ زيانێك لە هێزەكانى ئەمەريكا نەكەوتووە، چونكە هێزەكانى ئەمەريكا لەو ناوچەيە لە شەرێكدا نين تێچووێكى زۆرى هەبێت، بۆيە ئەمەريكا ساڵانى داهاتووش لەو ناوچەيە دەمێنێتەوە.
پاساوى فەرمى هێزەكانى ئەمەريكا بريتييە لە بەكارهێنانى ئەو هێزە سەربازييەى لە ساڵى (2001 ــ 2002) لە چوارچێوەی جەنگی تیرۆر لەدوای (11) كۆنگێسی ئەمەریكا سپتێمبەر بڕيارى لێداوە.
ئەمەریكا ئەزموونی ئەفغانستان لە سووریا دووبارە ناكاتەوە
ئەندرۆ تابلەر، لێكۆڵەر لە پەیمانگەی واشنتن دەڵێت، "هێشتنەوەی (900) سەربازی ئەمەریكیی بۆ ئێمە لە سووریا تێچووێكی زۆر كەمی پێویستە، ئامانجی ئێمەش كوشتنی ئەندامانی داعش و رێگرتنە لە رووسیا و ئێران و دیمەشق بۆ بەهێزكردنەوەی دەسەڵاتیان بەسەر سووریا."
بەسام ئیسحاق، دیپلۆماتكار لە ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، كە باڵی سیاسی هەسەدەیە هاوڕایە لەگەڵ ئەندرۆ، پێشی وایە، تاكە هۆكار وای كردووە ئەمەریكا پارێزگاری لە بوونی سەربازیی خۆی لە سووریا بكات، ئەوەیە دەڵێت، "دژایەتی تیرۆر دەكەین." بەڵام ئامانجی سەرەكیی ماندووكردنی ئێران و رووسیایە.ـ
بەشدار ئەسەد بە پاڵپشتی مۆسكۆ و تاران سێ بەشی خاكی سووریای كۆنتڕۆڵ كردوو، لەگەڵ كۆتاییهاتنی جەنگی ناوخۆی وڵاتەكەشی دەستی كرد بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە.
بوومەلەرزەكەی مانگی شوباتی ئەمساڵ دەرفەتی بۆ بەشار ئەسەد رەخساند، پەیوەندیی لەگەڵ میسر و ئوردن بەهێز بكاتەوە، لە مانگی رابردوو هەوڵەكانی گەیشتە لووتكە و لە سەردانێكی مێژوویی لەسەر بانگهێشتی سعوودیە گەڕایەوە بۆ كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، یەكێك لە ئامانجە درێژمەوداكانی ئەسەد گێڕانەوەی باكووری سووریایە بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆی، كە ناوچەیەكیی مێژووییە و بەشێك لە كێڵگە نەوتییەكانی سووریا كەوتوونەتە ئەو ناوچاویە، دیمەشق و هاوپەیمانەكانی بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە دژ بە ئەمەریكا دەستیان بە رێكارەكان كردووە.
بە پرسانی ئەمەریكاش ئاماژە بەوە دەكەن، لە بەهاری ئەمساڵ سووڕانەوەی فڕۆكە ئاسمانییەكانی رووسیا بەس بنكەكانی ئەمەریكا زیادی كردووە، واشنتنیش ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی گرووپەكانی نزیك لە ئێران.
بەگوێرەی داتاكانی ئەمەریكا لە مانگی كانوونی یەكەمی (2021) ئێران و گرووپەكانی نزیك لەخۆی (78) هێرشیان كردۆتە سەر بنكەكانی ئەمەریكا.
مایكل نایتس، پسپۆڕ لە گرووپە چەكدارەكان دەڵێت، "هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن میلیشیاكانی ئێران ئامادەن شێوازێكی دووژمنكارانەی هێرشكرەكانیان دژ بە ئەمەریكا بگرنەبەر، چونكە پێیان وایە ئەوە دەرفەتێكە بۆ دوورخستنەوەی ئەمەریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا.
بوومەلەزەكەی مانگی شوبات دەرفەتی بۆ بەهێزبوونەوەی بەشار ئەسەد رەخساند
لە مانگی ئاداری ئەمساڵ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی جۆری كامیكازی هێرشی كردە سەر بنكەیەكی ئەمەریكی لە حەسەكە، كە بووە هۆی كوژرانی بەڵێندەرێك و برینداربوونی شەش كارگوزار.
نایتس جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هاوكات بوو لەگەڵ هێنانەخوارەوەی رادارەكە بۆ چاكردنەوە. سەبارەت بە توانای هێشبەرانیش دەڵێت، "ئەوان هەواڵگری ناوخۆیی یاخود پاڵپشتی ئاسمانی رووسیان هەبوو."
مایكل نایتس جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، لە مانگی حوزەیران هەریەك لە ئێران و رووسیا و سووریا بۆ دەركردنی ئەمەریكا لە باكووری سووریا لە رێگەی بە ئامانجگرتنی هێڵەكانی پەیوەندی زەمینی لە رێگەی بۆمبی پێشكەوتووەوە، دەستیان بە بەهێزكردنی هاوئاهەنگی كردووە، ئەوەش مەترسیی لای هێزەكانی ئەمەریكا گەورەتر كردووە.
بەگوێرەی قسەكانی مایكل نایتس ئەو سێ وڵاتە بیریان لە وردەكارییەكان لەسەر چۆنییەتی هێرشكردنە سەر كاروانی ئەمەریكییەكان كردووە، رووسیاش وەك بریكارێك دێتە ناو ئەو یارییە.
بەڵام رۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا، دەڵێت، "زۆربەی جار ئەمەریكا زێدەڕەوی بایەخی لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ دیمەشق هاوكارەكانی دەكات، ئەوەش فاكتەرێكە بەشدار دەبێت لەو دەرفەتەی ئەمەریكایە لەو ناوچەیە بەبێ كۆتاییەكی روونی ئەو یاریەیە.
مایكل نایتس دەڵێت، خەڵك لە واشنتن بەردەوام دەبێت لەو بیركردنەوە، ئایا بوونی ئەمەریكا لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا كارتی سازشێكی گەورەیە، لەوانەیە ئەسەد و ئێرانییەكان بیانەوێت، بەڵام ئەوان پێویستیان پێی نییە.
بەڵام ئەندرۆ تابلەر دەڵێت، "بوونی ئەمەریكا تەنیا بایەخی بۆ ئەمەریكا لەگەڵ جەنگی ئۆكراینا بەدەست هێنا، ئەوەش لە سایەی زیادبوونی هاوئاهەنگییەكانی نێوان تاران و مۆسكۆیە، هەندێك جاریش بێبەشبوونە لە سەرچاوەی باشتر كە دەكرێت كاربكەن، ئەگەر تۆ بایەخ بە لەباربردنی هاوپەیمانی نوێی ئێرانی ــــ رووسی دەدەیت، ئەوا هەبوونی ئەمەریكا لە سووریا گرنگە.
بەشار ئەسەد هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنەوەی باكووری سووریا دەدات
سەبارەت بە كشانەوەی ئەمەریكا لە سووریا زۆربەی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەمەریكا لەو نزیكانە ناكشێتەوە، تەنیا ئەوە بوو پێشتر رێگەی بۆ كشانەوەی بەشێك لە هێزەكان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا خۆش كرد، ئەوەش پێش ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا لە (2019) رێگە بە هێرشی توركیا بدات، كە رەخنەی زۆر لە ئەمەریكا گیرا، لەسەر ئەوەی دەستبەرداری هاوپەیمانە كوردەكانی بووە، بەڵام ئیدارەی ئێستای ئەمەریكا بەرانبەر كشانەوەی سەربازی ئەمەریكا لە ناوچەیەكی تر زۆر هەستیارە، بەتایبەتیش دوای ئەو كشانەوە بێسەروبەرەی هێزەكانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان.
سەبارەت بەو پرسە سام هیلر، پسپۆڕ لە كاروباری سووریا لە پەیمانگەی سەدە لە بەیرووت دەڵێت، "یاری كۆتایی ئەمەریكا لە سووریا نییە، بەڵكوو رایەكی گشتی هەیە كشانەوەی ئەمەریكا وەك بێسەروبەری تەواوە، بەڵام بوونی ئەمەریكا دەكرێت بە رێگەی تر كۆتایی پێ بێت."
هاوپەیمانە كوردەكانی ئەمەریكا بۆ گەیشتن بە ئەگەری رێككەوتنی سیاسی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق دەكەن، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی شایەنی باسكردن نییە، كە هیچ بەرەو پێشچوونێك هەبێت.
چاودێرانیش گومانیان لەوە هەیە كە ئەسەدی سەر بە كەمینەی عەلەوی لە سووریا دەستكەوتێكی زۆر گەورە، یاخود توانای كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ناوچانەی هەبێت كە كورد و عەرەبی سوننە تێیدا نیشتەجێن، بۆیە هیلر دەڵێت، "ـسەبارەت بە دیمەشق خەڵاتی گەورە ئەوەیە رێككەوتنێك لەگەڵ توركەكان واژۆ بكات، بەڵام سنوورێك هەیە كە دەكرێت هەسەدە لێیەوە هەنگاو بنێت."
سەرچاوە: خەلیج جەدید
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment