ئاسایشى سلێمانى (10) کەسى بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد
نوچەنێت:
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى دەڵێت، "لە ماوەی سێ مانگدا (10) کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات."
ئەمڕۆ شەممە (17/حوزەیران/2023) ئاسایشى سلێمانى بڵاویکردەوە، لەپێناو ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوە و بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، "تەنها لەماوەی مانگەکانی (5،4،3ی 2023) توانیویانە (10) تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە پێکهاتوون لە سێ بازرگان و حەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر."
ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى سلێمانى ئاماژەوە دەکات، ئەو کەسانەى گیراون، "زۆرترین ئەو ماددانەی بەکاریان هێناوە لە جۆری (حەشیش و کریستاڵ)ن، تۆمەتبارەکانیش دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن و لە نەتەوەی کورد و عەرەبن، یەکێک لەتۆمەتبارەکان ژنە."
ڕاگەیێندراوەکە دەڵێت، سەرجەم تاوانباران، "بەپێی ماددەکانی (26 و 30) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment