گەندەڵی دوو وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرا دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق دەڵێ‌، جەبار لعێبی و ئیحسان عەبدولجەبار كە هەردووكیان بە دوای یەكتر وەزیری نەوتی عێراق بوون، دەوڵەتی سێبەریان لە ناو وەزارەتی نەوتی عێراق داناوە و گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان دەكەن وبەمەیش پارەیەكی زۆریان كۆكردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی حوزەیرانی 2023 عالیە نوسەیف پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی هەر دوو وەزیری پێشوو جەبار لعێبی و ئیحسان عەبدولجەبار تۆمەتبار دەكات بەوەی دەوڵەتی سێبەریان لە وەزارەتی نەوتی عێراق دامەزراندووە و دەسەڵاتیان هەیە لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان بكەن.

ئەو پەرلەمانتارە روونی دەكاتەوە كە ئەو دوو وەزیری پێشووی نەوتی عێراق ئێستا ئەو كارانە لە رێگەی كۆمپانیاكانیانەوە دەكەن كە لە دوبەی دایانمەزراندوون دەشڵێ‌، "تەنانەت ئیحسان عەبدولجەبار بەو پارە حەرامە دەوڵەمەند بووە".

جەبار لعێبی لە حكومەتی عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق بوو، ئیحسان عەبدولجەباریش لە حكومەتی مستەفا كازمی لە هەمان پۆستدا بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین