ئێران به‌ فه‌رمى هاتنى شه‌پۆلى چواره‌مى كۆرۆناى راگه‌یاند

نوچه‌نێت

هاوکات لەگەڵ قسەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بەوەی لە دوو پارێزگای ئێراندا شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دەستی پێکردووە، جێگری وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند "بێ گومان کەوتووینەتە ناو شەپۆلی چوارم".


بە پێێ هەواڵێکی "ئێران ئینتێرنەشناڵ"، ئیرەج حەریرچی جێگری وەزیری تەندروستی، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیونیدا ڕایگەیاند "بێ گومان کەوتووینەتە ناو شەپۆلی چوارەم" و لە چوار حەفتەی داهاتوودا ئامارەکانی کۆرۆنا و بە تایبەت ژمارەی ئەو کەسانەی گیان لە دەست دەدەن بەرز دەبنەوە. 
هەروەها وتی ژمارەی ئەو شارانەی کەوتوونەتە دۆخی سوور و پرتەقاڵی گەیشتوونەتە ١٦٥ شار. پێش سەفەرەکانی نەورۆز ٤٠ شار لە دۆخی سوور و پرتەقاڵیدا بوون. حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێرانیش بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی پارێزگاکان بکات ڕایگەیاند دوو پارێزگا کەوتوونەتە ناو شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا و "ئەگەر دانیشتوانی پارێزگاکانی تر ڕێنوێنییەکان ڕەچاو نەکەن، لەوانەیە ئەوانیش بکەونە ناو شەپۆلی چوارەم". 
دانپێدانانی ڕۆحانی بە دەستپێکردنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە حاڵیکدایە کە ڕۆژی ٢٧ی ئادار وتبووی: "پێموایە پەیکی کۆرۆنا کۆتایی هاتووە. ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو پەتایە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئاسانتر بووەتەوە". 
بەرپرسانی تەندروستی پارێزگاکانی ئەردەبێڵ، چوارمەحال و بەختیاری، ئەلبۆرز و لۆرستانیش ڕایانگەیاند شمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو پارێزگایانەدا بەرز بووەتەوە. 
هاوکات فاتمە نەوروزیان، وتەبێژی زانکۆی پزیشکی هۆرمۆزگان، ڕایگەیاند ڕێژەی ئەو کەسانەی بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە سێ بەرابەر بووەتەوە و وتی "دۆخی ئەو پارێزگایە جێگای نیگەرانییە". 
ئارەش نەجیمی، وتەبێژی زانکۆی پزیشکی ئیسفەهانیش وتی ژمارەی تووشبوان لە بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی پێش پشووی نەورۆز سێ بەرابەر بووەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەست داوە زیاتر بووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین