هەرێمى کوردستان و ئوردن لە بوارى تەندروستى پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن تەندرووستی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە وەزیرى تەندروستى ئوردن دەکات، بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێم هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانى پەیوەندیى دوولایەنە لە بوارى تەندروستى دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/حوزەیران/2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندروستی ئوردن و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وەزیری تەندروستی ئوردن، سڵاو و رێزی شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردنی بە مەسرور بارزانی گەیاندووە و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاریکاری و هەمانگییەک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشانداوە."

لە بارەى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن، "هەردوولا ئاماژەیان بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دا و، سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی بەردوامیی ئوردن و بە تایبەتی شا عەبدوڵلا  لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە ."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا "تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بوو لە بواری تەندروستی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی شانشینی ئوردن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین