ئاسایشى سلێمانى گرووپێکى بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشى سلێمانى ڕایگەیاند، گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، کە ژمارەیان کەسە.

ئەمڕۆ شەممە (10/حوزەیران/2023) ئاسایشى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، "گروپێکی چوارکەسی دەستگیردەکات کەکاریان ساغکردنەوەی ماددەی هۆشبەر بووە."

لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی وورد، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، ڕۆژی 2023/6/5 لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، گروپێکی (4) کەسیان لە هاووڵاتی ناوخۆیی و بیانی دەستگیرکرد."

هەروەها ئاماژە بەوەدەکات، تاوانباران بە ناوەکانى "(ی، و، ح) بیانی، (ن، خ، ص) ، (ح، أ، ح)، (ه، خ، خ) کە کاریان فرۆشتن و دابەشکردنی ماددە هۆشبەرەکانی جۆری (کریستاڵ) و (حەپی تڕاماڵ) بووە لە سنوورەکەدا."

هەروەها دەشڵێت، "دەستگیرکراوان بەپێی ماددەکانی (26) و (30) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین