ئەمەریكا هەوڵی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

برێت ماكگۆرك، راوێژكاری باڵای جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە سەرداری عەمانی كردووە بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی ئەتۆمی ئێران، سەرۆكی ئیسرائیلیش هەڕەشە ئەمەریكا دەكات.

ئەمڕۆ هەینی (نۆی/ حوزەیران/ 2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە، لە كۆتایی مانگی رابردوو برێت ماكگۆك سەردانی مەسقەتی پایتەخاتی عەمانی كردووە بۆ دووبارە دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ تاران.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ سەرۆكی ئەمەریكا هەوڵەكانی بۆ گەیشتن  بە جۆرێك رێككەوتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی دەست پێ كردووە، كە لە ماوەی رابردوو هەنگاوەی گەورەی ناوە بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی.

لە لایەكی تریشەوە ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، ئێمە پابەندین بەوەی كە ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، هەروەك كاریش لەسەر قووڵكردنەوەی هاوئاهەنگی و هاوكاری لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتی تر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگەرییە جۆراوجۆرەكانی دەكەینەوە، كە یەكێك لەو ئاڵنگەریانە پێشخستنی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێرانە. 

سەبارەت بەو هەنگاوەی ئەمەریكا نووسینگەی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە ناتەنیاهۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە، هەر رێككەوتنێكی ئەمەریكا لەگەڵ تاران، تەلئەبیب پابەند نابێت پێیەوە، هەروەك ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەڵوێستی نەگۆڕی ئێمە ئەوەیە گەڕانەوە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی، پڕۆگرامی ئەتۆمی تاران راناگرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین