پەيوەندى توركيا لەگەڵ ئيمارات و سعووديە  بەهێزتر دەبێت وەرگێڕان

وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها

جيمس دروسى، ئەندام لە پەيمانگەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە زانكۆى سەنگافوورەى نيشتمانى، لە راپۆرتێكى تيشك دەخاتە سەر هاوكارى وڵاتانى كەنداو بۆ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا، نووسەر لەو راپۆرتە پێى وايە پاڵپشتى ئيمارات و سعووديە لەدواى سەركەوتنى ئەردۆغان لە پاڵپشتى ئابوورى گەورەترە. 

سێ رۆژ دواى سەركەوتنى ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەكان، ئيمارات رەزامەندى لەسەر رێككەوتنێكى بازرگانى بە بڕى (40) مليار دۆلار بۆ ماوەى پێنج ساڵ لەگەڵ توركيا نيشان دا، لە لايەكى ترەوە كۆمپانياى نەوتى ئارامكۆ لەو هەفتەيە لەگەڵ (80) بەڵێندەرى توركى كۆبۆتەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند پڕۆژەيەك بە بەهاى (50) مليار دۆلار.

سعووديە لەگەڵ ئێران هاوپەيمانيەكى نوێ پێك دەهێنێت

ئارامكۆ دەيەوێت زۆرترين ژمارەى بەڵێندەرانى تورك لە پڕۆژەكانى هەبێت، ئيرداڵ ئيريل، سەرۆكى يەكێتى بەڵێندەرانى توركيا دەڵێت، "پلان بۆ پاڵاوگە و بۆڕى گواستنەوەى نەوت و باڵەخانەى بەڕێوەبردن و دروستكردنى ژێرخانى تر بۆ هەموو وەبەرهێنانەكان دادەڕێژن، كە بەهاكەى دەگاتە (50) مليار دۆلار."

چاودێرانى ئابوورى پێيان وايە ئەوە پەيامێكە بۆ وەبەرهێنەرانى بيانى، بەتايبەت ئەوانەى سەر بە وڵاتانى كەنداون، زيادبوونى هاوكارييەكان بۆ ئەوانەى سوودمەندبوونە پەيوەستە بە سياسەتە نوێيە ئابوورييەكانى محەمەد شيمشەك، وەزيرى نوێى ئابوورى توركيا، كە لەم كابينەيە رەجەب تەيب ئەردۆغان كرديەوە بە وەزيرى ئابوورى وڵاتەكەى. 

دياريكردنى محەمەد شيمشەك كاريگەرى لەسەر پەيوەندييەكان هەيە

وەبەرهێنەران و چاودێرانى بيانى پێيان وايە دياريكردنى شيمشەك، كە يەكێكە لە بانگەشەكارانى ئابوورى كلاسيكي، نيشانەى ئەوەيە ئەردۆغان دووردەكەوێتەوە لە رەتكردنەوەى ئەو ئابووررييە كلاسيكيەى بۆ دابەزاندنى نرخەكانى سوو، ئەوەش سياسەتێكە دەبێتە زيادبوونى هەڵاوسان و كەمبوونەوەى دراوى بيانى.

جگە لە سەقامگيرى ئابوورى ئەردۆغان رووبەڕووى ئاڵەنگەريى دابينكردنى پارە بۆ دووبارە بونيادناوەى باڵەخانە وێرانبووەكانى ناوچەكانى بەر بوومەلەرزە كەوتوون دەبێتەوە، بەهەمان شێوە بەشێكى باكوورى سوورياش بۆتە بەشێك لە هەوڵەكانى ئەنقەرە بۆ ئاسانكارى لە پێناو گەڕانەوەى پەنابەرانى سووريا بۆ وڵاتەكەيان.

توركيا كە ميواندارى سێ مليۆن و (700) پەنابەر دەكات، بەگەورەترين شوێن بۆ پەنابەرانى سوورى دادەندرێت، هەروەك هەستى دژايەتى پەنابەران و بەڵێنى گەڕانەوەى پەنابەران ناونيشانێكى سەرەكى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكانى مانگى رابردوو بوو، لە لايەكى تريشەوە گەڕانەوەيان بەشێكە لە تێكەڵبوونەوەى وڵاتانى كەنداو بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانيان لەگەڵ حكومەتى سوورى بە سەرۆكايەتى بەشار ئەسەد.

بەرژەوەندى جيۆپۆلەتيكى

لەو جياوازيەى كە هەيە ئەگەرى بەهێز ئەوەيە خواستى پاڵپشتى كەنداو بۆ ئەردۆغان لە رووى ئابوورييەوە سەرەڕاى خواستە ئيسلامييەكەى بێت، كە خۆى لە بەرژەوەندى جيۆپۆلەتيكى دەبينێتەوە.

هەريەك لە ئيمارات و سعووديە لە ماوەى رابردوو هەڵوێستەكانيان دژ بە سياسەتەكانى ئەمەريكا بوو، كە پارێزگارى لە ئاسايشى ئەو ناوچەيە دەكرد، بۆيە هەردوو وڵات پێيان وايە ئەردۆغان هاوبەشێكە بايەخەكانى زياد دەبێت، ئەوەش بەدەرە لەو جوڵانەى وڵاتانى كەنداو بۆ دروستكردنى گۆڕانكارى راستەقينە لە كە سياسەت دەيكەن، ياخود ئەو هەوڵانە تەنيا تاكتيكێكى فشارە بۆ رازيكردنى ئەمەريكا كە زياتر ئاگادارى مەترسييەكانيان بێت.

ئەردۆغان سياسەتێكى سەربەخۆى لە دەرەوە گرتۆتەبەر، سەرەڕاى ئەندامبوونى لە ناتۆ بەڵام پەيوەندى بەهێزى لەگەڵ رووسيا هەيە، دەستوەردانى سەربازى لە سووريا كاريگەرى لەسەر هەوڵەكانى كەنداو بۆ دروستكردنى بۆشايەك لەنێوان سووريا و ئێران.

بە كێشانى نوێترين نەخشە كە ئاڕاستەيەكى سەربەخۆيە، ئيمارات بڕيارى داوە لە هێزى ئاسايشى دەرياى كەنداو (CMF)كە ئەمەريكا سەركردايەتى دەكات بكشێتەوە.

ئيمارات لە ئێران نزيك دەبێتەوە

ئەو هاوپەيمانييە ژەنەڕاڵێكى ئەمەريكى سەكردايەتى دەكرد، (38) وڵاتى لەخۆى گرتووە، يەكێك لەوانە سعووديەيە هەوڵى راگرتنى هێرشەكانى ئێرانى بۆ سەر كەشتييە بازرگانييەكان و رێگرى لە بەقاچاغبردنى چەك و چەتە دەرياييەكان دەكرد، ئيمارات بە پاساوى بەشێك لە هەڵسەنگاندنى هاوئاهەنگى كاراى ئەمنى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پاشە كشەى كرد.

سەرەڕاى كشانەوەى ئيمارات لەو هاوپەيمانييە، جيك سۆليڤان، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى ئەمەريكا لە كۆبوونەوەى هەينى رابردوو لەگەڵ شێخ تەحنون بن زايد، راوێژكارى ئاسايشى نەتەوەيى واشنتن هيچ ئاماژەيەكى بەو كشانەوە نەكرد، شێخ تەحنونيش ستايشى بەرگرى هاوبەشى بەهێزى ئاسايش و بەرگرى لەگەڵ ئەمەريكا كرد، سۆليڤان جەختى لەسەر ئەوە كردەوە ئەمەريكا پابەندە بە وەڵامى ئەو هەڕەشانەى رووبەڕووى ئيمارات و هاوپەيمانەكانى ترى وڵاتەكەى دەبنەوە، لەگەڵ بەردەوامى لەسەر كارى سياسى بۆ ئاساييكردنەوەى ناكۆكييەكان و كەمكردنەوەى ئەو ئاڵۆزيانە لەو ناوچەيە.

لەلايەكى تريشەوە هەر لەم هەفتەيە، ئەنتۆنى بلينكن، وەزيرى دەرەوەى توركيا لەگەڵ هەريەك لە عەبدوڵا بن زايد، وەزيرى دەرەوەى ئيمارات نوێنەرانى ئەنجوومەنى هاريكارى كەنداو كۆدەبێتەوە.

لە لايەكى تريشەوە دەزاگا راگەياندنەكانى ئێران بڵاويان كردەوە، چين سەرخاڵى ئاسانكارييە بۆ گفتوگۆ لەنێوان سعووديە و عەمان و ئێران و ئيمارات، بۆ دروستكردنى هێزى هاوبەش بۆ بەهێزكردنى ئاسايشى دەريايى لە كەنداو، بەڵام باس لەوە نەكراوە رۆڵى چين رۆڵێكى لەو هێزە چالاك دەبێت، ياخود بەشدارييەكە تەنيا تايبەت دەبێت بە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. 

سەبارەت بە هەڵوێستى تاران شەهرام ئێرانى، فەرماندەى هێزە دەريايەكانى ئێران، باسى لە پلانى هێزە دەرياييە هاوبەشەكان كردووە، بەڵام باسى دەستوەردانى چينى نەكرد.

لە يەكەم كاردانەوەى سەرەتايى، تيم هۆكينز، گوتەبێژى گەلە كەشتى پێنجەمى ئەمەريكى  بيرۆكەى هێزى دەريايى رەتكردەوە كە ئێران تێيدا بەشدار بێت، چونكە پێى وايە ئەوە تەحدا كردنى عەقڵە، لەبەر ئەوەى ئێران خۆى هۆى يەكەمە بۆ نەبوونى سەقامگيرى ناوچەيى. 

پاڵپشتى ئەردۆغان

بە دامەزراندنى هێزێكى لەو جۆرە  دەكرێت تيشك بخرێتە سەر هەوڵە جۆراوجۆرەكانى ئيمارات و سعووديە بۆ بەهێزبوونى ئەردۆغان، چونكە پاشەكشەى ئيمارات لە هێزە هاوبەشە دەريايەكانى كەنداو و دروستكردنى هێزێكى جێگرەوەى پەيوەست بە چين و پاڵپشتى ئەردۆغان، هەڵگرى ئەو ئاماژەيە كەنداو خۆى بۆ هەڵگرتنى بەرپرسيارێتى گەورەتر بۆ دابينكردنى ئاسايشى ناوچەكە ئامادە دەكات.

هەروەك لەدواى ئاشتەوايى سعووديە ئێران بە نێوەندگيرى چين، ئەو رووداوانە ئاماژەن بۆ گۆڕانكارى جۆرى لە بەشدارى پەكين لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

ئەمەريكا لە نزيكبوونەوەى ئيمارات و ئێران نيگەرانە

تا ئێستا رۆڵى توركيا لەو گڤتوگۆيانە سەبارەت بە ئاسايشى كەنداو ئامادەيى نييە، لەگەڵ ئەوەش هێزێكى ناوەچەييە خاوەنى سوپايەكى پتەو و پيشەسازى فراوانى بەرگرى ناوخۆيى خواستى ناوچاييە، كە لە كاتێدا ئيمارات و سعووديە كڕيارى لە (40%) چەك و تەقەمەنى رەوانەكراوى توركيان بۆ وڵاتانى دەرەوە.

توركيا لە (2015) پێشنيارى دروستكردنى بنكەيەكى سەربازى لە سعووديە كردبوو، ئەوەش هاوكات بوو ساڵ پێش پچڕاندنى پەيوەندييەكانى سعووديە و ئيمارات لەگەڵ قەتەر، كە سێ ساڵ و پێنج مانگى خاياند، دواتر لە (2021) پەيوەندييەكانيان دەست پێكردەوە، گەمارۆكانى سەر قەتەريان لادا.

لەدواى گەمارۆى سەر قەتەر، وڵاتانى كەنداو داواى وەستاندنى پەيوەندى سەربازى توركيا و قەتەريان كرد و داواشيان لە دەوحە كرد بنكەى سەربازى توركيا دابخات.

ئێستا لە سايەى ئاڕاستەى دووركەوتنەوەى زياترى ئەمەريكا لەو ناوچە، ئەو دەرفەتە بۆ توركيا رەخساوە تاوەكوو رۆڵى گەورەتر لە ناوچەى كەنداو ببينێت.

سەرچاوە: خەليج جەديد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین