دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەگوێرەی راگەیێندراوێكی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان كە تایبەت بوو بە دەنگدان بە بودجەی گشتی عێراق بۆ كاتژمێر هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەشتی حوزەیرانی 2023 بڕیار بوو كاتژمێر یەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە بودجەی گشتی بكرێت، بەڵام لە راگەیێندراوێكدا پەرلەمانی عێراق حەوت كاتژمێر دانیشتنەكەی دواخست.

لە راگەیێندراوێكی كورتدا كە هۆكاری دواخستنەوەكە دیارنەكراوە هاتووە، "پەرلەمان بڕیاری دا دانیشتنەكە بۆ كاتژمێری هەشتی ئێوارەی ئەمڕۆ دوابخرێت".

ماوەی دوو هەفتەیە دەنگدانی بودجەی گشتی عێراق دواخراوە بە هۆی ئەو ناكۆكییانە لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان دروست بووە. چونكە هەندێك بڕگە لە رەشنووسەكە زیادكراوە، هەرێم پێیان رازی نییە و  بە پێشێلكردنی ئەو رێككەوتنەی دەزانێت كە لەگەڵ حكومەتی بەغدا واژووی كردووە.

بودجەی گشتی عێراق بۆ سێ‌ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 ئامادەكراوە و قەبارەی بودجەی ئەمساڵ 199 ترلیۆن دینارە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین