ئازەربایجان كۆنسوڵخانه‌ وڵاتەکەى لە هەرێمى کوردستان دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کودستان پێشوازى هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ‏ئازه‌ربايجان له‌ عێراق، لە کۆبوونەوەیەکدا، کردنەوەى كۆنسوڵخانه‌ى ئازه‌ربايجان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتى حوزەیران/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى لە نه‌سير مه‌مه‌دۆف هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ‏ئازه‌ربايجان له‌ عێراق کرد،

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا،  دەربارەى "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان‏" بيروڕایان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ "زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌تى باش هه‌ن بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ‏به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابوورى، بازرگانى و گه‌شتياريدا."

بەپێى ڕاگەیێندراوە، باس لە کردنەوەى "پرۆسه‌ى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى ئازه‌ربايجان له‌ هه‌رێمى كوردستان ‏و ڕێكاری‌ پێویست كرا كه‌ پێشتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ‏به‌ڕێزان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئازەربايجان له‌ ميونشن بڕيارى لێ ‏درابوو.‏"

هاوكات لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا، "سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ باكۆ له‌سه‌ر ‏بانگهێشتى فه‌رميى به‌ڕێز سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند ‏پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین