لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى کەرکووک هۆشدارى دەدەن کوردستانی

نوچەنێت:

هێزە و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى کەرکووک، پێنج داواکارى دەخەنەڕوو بۆ چاککردنى دۆخى کەرکووک و دەڵێن، "دەستبەجێ ئەو رووپێویەی کە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری عێراق ئەنجامی دەدات رابگیرێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجى ئایار/2023) لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانی کەرکووک لە بارەگای مەڵبەندی کەرکووکی حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوە و لە ڕاگەیێندراوێکدا هاوبەشدا، پێنج داواکاریان خستۆتەڕوو.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستووری عێراق تاکە چارەسەرە بۆ کێشەکانی کەرکووک و پێویستە هەوڵی جدی بۆ بدرێت و فشار لەسەر بەغدا دروست بکرێت چیدیکە هەوڵی خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی نەدات."

 

دەقى داواکارییەکانی حزب و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لە کەرکووک:

1. دەستبەجێ ئەو رووپێویەی کە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک لەسەر داوای وەزارەتی بەرگری عێراق ئەنجامی دەدات رابگیرێت.

2. هەرچی زووە نوێنەرانی کەرکووک بەسەرجەم پێکهاتەکانییەوە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ پاراستنی ئەو پێکەوەژیانەی کە مێژوویەکی دوور و درێژی لەم شارە هەیە، بە پێچەوانەوە ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان لەبەردەم مەترسیدایە.

3. جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستووری عێراق تاکە چارەسەرە بۆ کێشەکانی کەرکووک و پێویستە هەوڵی جدی بۆ بدرێت و فشار لەسەر بەغدا دروست بکرێت چیدیکە هەوڵی خۆدزینەوە لە جێبەجێکردنی نەدات.

4. پێویستە ئەرکی سوپا تەنها پاراستنی سنوورەکان بێت و دوور بێت لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی و کێشە ململانێیە سیاسی و یاساییەکان.

5. پشتگیری تەواو لە جووتیارانی کورد و تورکمان دەکەین لە پاراستنی مافەکانیان و جێیان ناهێڵین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین