باندێک بە تۆمەتى ئەنجامدانى جادوو و بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى، حەوت کەس بە تۆمەتى ئەنجامدانى جادوو بۆ هاووڵاتییان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (چوارى حوزەیران/2023) بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (7) کەس بە تۆمەتی (سحر و جادوو) بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە چەمچەماڵ دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە بەرواری (25-5-2023) لە قەزای چەمچەماڵ حەوت کەسیان لە ئەندامانی خێزانێک دەستگیرکرد، کە هەستاون بە ئەنجامدانی سحر و جادوو و نوشتە لە هاووڵاتیان، بە ڕێگەی جیاواز بۆ مەبەستی جیاواز."

لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکەى چەمچەماڵ، جگە لە ئەنجامدانى جادوو، دەستیشگراوە "بەسەر بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش و کریستاڵ).

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە دەستبەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەل و کەرەستە و وێنانەدا گیرا کە جادوو سحر و نوشتەیان پێوەدەکرد" هەروەها "تۆمەتبارەکان بەپێى ماددەی (25) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین