پرۆسەى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران لە سنوورى گەرمیان وەستێندرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بە هۆى کەمکردنەوەى بڕى گەنمى جووتیارانى گەرمیان، ئەمڕۆ پرۆسەى وەرگرتنى دانەوێڵە لەو دەڤەرە ڕاگیرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (چوارى حوزەیران/2023) مەریوان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان بە رووداوی ڕاگەیاند، لە سایلۆکانى سنوورى گەرمیان، پرۆسەى وەرگرتنى گەنم ڕاگیرا، وەکو هەڵوێستێک دژی کەمکردنەوەی وەرگرتنی بڕە گەنمی سنووری گەرمیان.

هاوکات بڕیاربووە (36) هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی گەرمیان وەربگیرێت، بەڵام کەمکرایەوە بۆ (32) هەزار تۆن، داوا دەکەن 36 هەزار تۆن وەربگیرێت.

بەرهەمی ئەمساڵی جووتیارانی گەرمیان (143) هەزار تۆن دەبێت، ئەگەرچى حکومەتی عێراق بڕیاریدابوو (375) هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، بەڵام دوای رێککەوتنێکی هەولێر و بەغدا، بڕیاردرا (500) هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین