سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى کۆمارى توركيادا كرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لەگەڵ دەیان سەرکردە و سەرۆکى وڵاتان لەسەر بانگهێشتى فەرمى رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشدارى ڕێوڕەسمى سوێندخواردنى سەرۆک کۆمارى تورکیا لە ئەنقەرە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (سێى حوزەیران/2023) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيادا كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دواى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى‌ و ميوانانى باڵاى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌، له‌ ‌كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌شدارييان له‌ ئێواره‌خوانێكدا كرد."

 هەروەها دەشڵێت، "ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه‌ دواى سوێندخواردنى ئه‌مڕۆى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له‌ په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى بۆ خولێكى تازه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى توركيا، به‌ڕێوه‌ چوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین