هۆشداريی لە شەڕی ناوخۆی سوننەكان دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپەیمانی یەكگرتووی ئەنبار هۆشداری دەدات، لەوەی ئاژاوەیەكی كۆمەڵایەتی گەورە لە ناوچەكانی خۆرئاوای عێراق بە هۆی ململانێی سیاسی نێوان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان و بنەماڵەی ئەبوڕیشە هەڵبگیرسێت.

ئەمڕۆ شەممە سێی حوزەیرانی 2023 عەبدوڵا جغیفی سەركردە لە هاوپەیمانی یەكگرتووی ئەنبار كە دوو هەفتەیە ئەم هاوپەیمانییە لەنێوان چەند لایەنێكی سوننە پێكهاتووە، لە لێدوانێكی بۆ شەفەق نیوز هۆشداری لە هەڵگیرسانی ئاژاوەیەكی كۆمەڵایەتی گەورە لە ئەنبار و ناوچەكانی تری رۆژئاوای عێراق دەدات.

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی یەكگرتوو دەڵێ‌، "دەبێت ئەو دوو لایەنە ئەنبار نەكەنە شوێنێك بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشەكانیان و ئەم ناكۆكیانەیش پەیوەندی عەشایەری ناوچەكە تێكدەدەن و بۆ كۆمەڵگەی ئەنبار و هیچ كەسێكیش قازانجی نییە".

ماوەیەكە ململانێیەكی توند لە نێوان محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و بنەماڵەی ئەبوڕیشە هەیە، كە پێشتر ئەو بنەماڵەیە میلیشیای سەحوەی عێراقیان هەبوو. ململانێیەكە لەسەر پێگە و دەسەڵاتی سیاسییە لە شارەكە.

رۆژی پێنجشەمەی رابردوو بڕیاری دەستگیركردنی شەش كەس لە بنەماڵەی ئەبوڕیشە دەرچوو، محەمەد حەلبووسی بەوە تۆمەتبار دەكرێت لە پشت جووڵاندنی سكاڵاكانەوە بێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین