مەسرور بارزانى بۆ یەکێتى: هیوادار هەموو هێزە سیاسیەکان پێکەوە کار بکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى (48) ساڵەى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، لە پەیامێکدا دەڵێت، "پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (یەکى حوزەیران/2023) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان."

 

دەقى پەیامەکەى مەسرور بارزانى بۆ یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان:

بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی دەکەم.

هیوادارم لەم بارودۆخەدا، گشت هێزە سیاسیەکان، پێکەوە کار بکەن و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی خۆیان بکەن و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی باڵای نیشتیمان، بکەن بە ڕێرەوی کاری ئێستا و داهاتوویان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/6/1

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین