پەرلەمانتارێك: رێككەوتن بكرێت یان نا دەنگ بە بودجە دەدرێت
نوچهنێت
محەمەد زیادی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئایاری 2023 لێدوانی بۆ ماڵپەڕی نیوزتودەی عێراقی داوە. زیادی دەڵێ، "تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك نییە لەنێوان لیژنەی دارایی و فراكسیۆنی پارتی سەبارەت بە مادەكانی 12 و 13 و 14 ی بودجە، بەڵام ئەو فراكسیۆنە دەسەڵاتی تەواوی هەیە و دانوستاندن دەكات و ئومێد هەیە لە چەند كاتژمێری داهاتوو بە رێككەوتن بگەن".
پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتیشی دەكاتەوە رێككەوتن بكرێت یان نا، ئەوا بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 هەفتەی داهاتوو لە پەرلەمان دەخرێتە دەنگدانەوە.
بڕیار بوو رۆژی شەممەی رابردوو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە، كەچی رۆژی پێنجشەممە بە هۆی زیادكردنی هەندێك بڕگە و مادەی پەیوەندیدار بە هەرێمی كوردستان ناكۆكی دروست بووە و پرۆسەی دەنگدان دواخرا. هەرێمی كوردستان ئەو بڕگانە بە پێچەوانەی ئەو رێككەوتنە دەزانێ كە پێشتر لەسەر بودجە و داهاتی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی كردوویەتی.
عێراق ئەمجارە بودجەی گشتی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025ی بە یەكەوە ئامادەكردووە و قەبارەی بودجەی ئەمساڵ 199 ترلیۆن دینارە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment