فەهمى بورهان: کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق کێشەی سیاسین نەک یاسایی
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (31/ئایار/2023) فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ناوەڕۆکى ئەو کۆبوونەوەیەى لەگەڵ چەند یاساناسێکى هەرێم و نوێنەرەیی یاسایی سەرجەم حزبە سیاسییەکان خستەڕوو، بۆ تاوتوێکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی جووتیارانى کوردى ناوچە کوردسانییەکان بۆتەوە.
فەهمی بورهان ئامانجى کۆبوونەوەکە زیاتر ڕوونکردەوە و دەڵێت، بۆ ئەوەى بە شێوەیەکی یاسایی قسە لەبارەی کێشەکانی ئەو ناوچانە بکەن و لە ڕووی یاساییشەوە بتوانن کۆمەڵێک راسپاردەی گرنگ بدەنە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئەو راسپاردانە بکرێنە تەوەری گفتوگۆی نێوان هەردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق.
هاوکات سەرۆکی دەستەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاماژەى بەوەشکرد، کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق کێشەی سیاسین، نەک یاسایی، بەڵام دواجار هەموویان بەرگێکی یاساییان خراوەتە پاڵی، بۆیە ئێمەش بڕیارماندا لە ڕووی یاساییەوە کێشە جووتیارەکانمان لە ناوچە کوردستانییەکان چارەسەر بکەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment