كازمى به‌ڵێنێكى خۆى بۆ 27 هه‌زار كه‌س نه‌بردووه‌ته‌ سه‌ر عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ دواداچوونێكى رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ركه‌وتووه‌، هه‌ر چه‌نده‌ حكومه‌تى عێراقى به‌ سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى به‌ڵێنى چاره‌سه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى به‌ 27 هه‌زار بریندارى خۆپێشاندانه‌كان داوه‌، كه‌چى تا ئێستا ته‌نیا 25 كه‌سیان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراون.

رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى نیسان به‌داوداچوونێكى له‌باره‌ى برینداره‌كانى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌ خۆپێشاندانه‌كانى تشرین ده‌ناسرێت و 13 مانگى خایاند.

به‌گوێره‌ى ئاماره‌ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ توندوتیژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق و میلیشیاكان برینداربوون، ژماره‌یان زیاتر له‌ 27 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.  ژماره‌یه‌كى زۆریان كه‌مئه‌ندام بوون وهه‌ندێكیش برینه‌كه‌یان زۆر خراپه‌ تووشى شێوانى جه‌سته‌یى بوونه‌ته‌وه‌.

حكومه‌تى عێراق بڕیارى دا بوو به‌گوێره‌ى یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوانى ئۆپراسیۆنه‌ جه‌نگییه‌كان و هه‌ڵه‌ سه‌ربازى و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان، یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ بدرێت، كه‌ جیا له‌ چاره‌سه‌ركردن بڕى پێنج ملیۆن  دیناریان پێ ده‌درا، كه‌چى وه‌ك پێویست هاوكارى نه‌كراون.

له‌به‌دواداچوونه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، تا ئێستا ته‌نیا 25 كه‌س ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراون. چالاكوانان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و ژماره‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لیژنه‌ى پزیشكى تایبه‌ت بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ راست نیین.

كه‌چى حه‌یده‌ر مه‌جید گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق ده‌ڵێ ته‌نیا 100 كه‌س داواى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى له‌ ده‌ره‌وه‌ پێشكه‌ش كردووه‌ و 36 یان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین