داهاتی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ نەوت 30 ملیار دۆلار بووە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی رایدەگەینێ‌، لە سێ‌ مانگی یەكەمی ئەمساڵ داهاتی نەوت نزیكەی 30 ملیار دۆلار بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاماژەی بە داتایەكی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی كە تایبەتە بە فرۆشتنی نەوت، تێیدا هاتووە لە سێ‌ مانگی یەكەمی ئەمساڵ 393 ملیۆن و 48 هەزار و 679 بەرمیلی نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە و بە تێكڕایی ناردنی مانگانەی 98 ملیۆن و 262 هەزار بەمیل و تێكڕای رۆژانەی سێ‌ ملیۆن و 275 هەزار بەرمیل. 

تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوتیش 76 دۆلار و 275 سەنت بووە. كۆی داهاتی ئەو سێ مانگەیش 29 ملیار و 923 ملیۆن دۆلار بووە. عێراق یەكێك لەو وڵاتانەی بە شێوەیەكی سەرەكی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێ‌ و 96%ی بودجەكەی بە داهاتی نەوت دابین دەكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین