بۆ جاری شەشەم سەرژمێری دانیشتووانی عێراق دوادەخرێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئایاری 2023 عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "بە هۆی دواكەوتنی بودجەی گشتی سەرژمێری گشتی دانیشتووان دوادەخرێت، چونكە پێویستمان بە تەرخانكردنی دارایی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان".
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق پێشبینی دەكات لە كۆتایی 2023 ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە 43 ملیۆن كەس، كە 50.5%ی پیاو و 49.5%ی ئافرەتن. پێشتر وەزارەتی پلاندانان رایگەیاندبوو بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی سەرژمێری پێویستی بە 120 ملیار دینار هەیە.
لە راپۆرتێكی پێشتری نوچەنێت هاتووە، عێراق لە كۆنەوە سەرژمێری ناسیوە و لە ساڵی 2144 پێش زایین یەكەم سەرژمێری ئەنجام دراوە، كەچی لە سەدەی نوێیش لە ساڵی 1927 یەكەم سەرژمێری ئەنجام دراوە. دوایین سەرژمێری نوێ لە ساڵی 1997 ئەنجام دراوە، بەڵام لە رووی زانستییەوە پەسەند نەكراوە. لەدوای 2003 عێراق بڕیاری سەرژمێری داوە، كەچی تا ئێستا بە هۆی بارودۆخی ئەمنی و ئابووری نەیتوانیوە ئەنجامی دبات و تەنیا لەدوای 2012 وەتا ئەمڕۆ شەش جار پرۆسەكە دواخراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment