هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ پشكی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فەیسەڵ نائلی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، بە زووترین كات هاوپەیمانی دەوڵەت بۆ چارەسەركردنی كێشەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی 2023 كۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئایاری 2023 فەیسەڵ نائلی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای دەكات، ئێوارەی ئەمڕۆ یان سبەی دووشەممە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی كێشەكانی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق چارەسەر بكەن.

ئەو ئەندام پەرلەمان رەتیدەكاتەوە لیژنەی دارایی پەرلەمان كارەكانی وەستا بێ‌، بەڵكو دووپاتی دەكاتەوە دەرفەت بە هاوپەیمانییەكە دراوە تا ئەوان كێشەكان چارەسەر بكەن.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممەی رابردووی بۆ دەنگدان بە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 دیاری كرد، كەچی هەمان رۆژ لە لیژنەی دارایی ناكۆكی دروست بوو، چونكە هەندێك بڕگە لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق سەبارەت بە هەرێمی كوردستان زیاد كراوە، كە هەرێم پێچەوانە پێشێلكردنی ئەو رێككەوتنەیە كە پێشتر لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی كردوویەتی. 

بودجەی گشتی عێراق بۆ ئەم ساڵ زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە.

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەو حزبە عێراقییانە پێكدێن كە لە حكومەتی سوودانی بەشدارن و پارتی و یەكێتیش لەو هاوپەیمانییەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین