هاوپەیمانی یەكگرتووی ئەنبار شكست دەهێنێ
نوچهنێت
هەفتەی رابردوو هاوپەیمانییەكی نوێی سوننە لە فەلووجە راگەیێندرا، ئەو هاوپەیمانیە ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی نەوەی یەكەمی سوننە لەدوای 2003 لەخۆ دەگرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی كەناڵی ئەلجەزیرە راپۆرتێكی لەسەر رادەی سەركەوتنی ئەو هاوپەیمانییە بڵاوكردووەتەوە و چاودێرانی سیاسی بۆ ئەلجەزیرە بە دووری دەزانن ئەم هاوپەیمانییە سەركەوتن بەدەست بهێنێ.
سەیف سەعدی توێژەری سیاسی لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕەكە پێشبینی سەركەوتنی ئەو هاوپەیمانییە ناكات، چونكە پێیوایە هەموو سەركردەكانی ئەو هاوپەیمانییە كێشەیان لەگەڵ كۆمەڵگەی ئەنبار هەیە و شارەكانی تری سوننە هەیە، بۆیە جەماوەری ئەو شارانە گەڕانەوەی ئەوان قبووڵ ناكەن. جیا لەمەیش ئەو هاوپەیمانە نوێیە تێڕوانینێكی نوێی نییە تا ركابەری لەگەڵ هاوپەیمانییەكەی ئێستا بكات، كە گرەوی سەرەكی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە، چونكە زۆربەی سەركردەكانی هاوپەیمانی ئەنبار بە گەندەڵی تۆمەتباركراون.
رێكخەرانی گردبوونەوە جەماوەرییەكەی رۆژی هەینی رابردوو كە بۆ راگەیاندنی هاوپەیمانییە نوێیەكە بوو، باس لە كۆبوونەوەی 10 هەزار كەس دەكەن، كەچی چاودێرانی سیاسی گومان لەو ژمارەیە دەكەن و دەڵێن نزیكەی 20 سەركردەی سوننە لەناو ئەو هاوپەیمانییەیە هیچ یەكێكیان نەیتوانی لەدوایین هەڵبژاردن كورسییەكی پەرلەمانی بهێنێت. جگە لەمەیش نیوەی زیاتری ئامادەبووان لایەنگرانی تەریقەتی كەسنزانی بوون، چونكە نەهرۆ كەسنەزانیش لەگەڵ ئەو هاوپەیمانییەیە، بۆیە بە گوتەی ئەوان ئەو هاوپەیمانییە جەماوەری نییە.
راپۆرتەكەی كەناڵی جەزیرە باسی لەوە كردووە، لە ناوەندە سوننییەكان دەنگۆی ئەوە هەیە ئێران لە پشت پێكهێنانی ئەو هاوپەیمانییە نوێیە بێت، چونكە باس لەوەیش دەكرێت سەركردەكانی ئەو هاوپەیمانییە بەر لە راگەیاندنی هاوپەیمانییەكەیان، دیداریان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران هەبووە. جیا لەمەیش چاودێرانی سیاسی مەترسی ئەوەیە ئەو حزبە سوننیانە لەگەڵ لایەنە شیعە چەكدارەكان هاوپەیمانی بكەن لە دژی حزبەكانی تر لە نموونەی تەقەدوم كە محەمەد حەلبووسی سەرۆكایەتی دەكات، بەمەیش ناوچە سونییەكان دەكەونە قۆناغێكی نوێوە. بەرپرسانی هاوپەیمانە نوێیەكە ئەم زانیارییانە رەت دەكەنەوە و دووپاتی دەكەنەوە ئەوان نوێنەرایەتی پێكهاتەی سوننە دەكەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment