حەلبووسی وادەی دەنگدان بە بودجەی گشتی دەستنیشان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو لە پەرلەمان دەنگ بە بودجەی گشتی عێراق دەدرێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023 بڵاویكردووەتەوە، حەلبووسی وادەی دەنگدانی بە بودجەی گشتی ئەمساڵ 2023 دیاری كردووە. كە رۆژی شەممەی داهاتوو 27ی ئایار دەبێت.

حەلبووسی باسی لەوە كردووە، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبووەتەوە و هەندێك وردەكاریی لە بودجە ماوە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەواو دەكرێن.

حكومەتی عێراق بۆ یەكەمجارە لە مێژوودا بودجەی گشتی بۆ سێ‌ ساڵ 2023 و 2024 و 2025 ئامادەكردووە. ئەمە دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 بە هۆی كێشە سیاسییەكان نەتوانرا بودجە پەسەند بكرێن. بودجەی ئەمساڵ بە گەورەترین بودجەی مێژووی عێراق دادەنرێت قەبارەكەی 199 ترلیۆن دینارە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین