ئاسایشى سلێمانى باندێک بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرى دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گشتى سلێمانى بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا دەزگای ئاسایش باندێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارێکیان ژنە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئایار/2023) بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گشتى سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ، ڕۆژی ٢٠٢٣/٥/٢٣ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی پارێزگای دیالە ، لە هەڵمەتێکدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی توانرا سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن."

هاوكات لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕی (1) کیلۆ و (28) گرام حەشیش، (295) گرام گرد، تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی (25) لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان، لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین