وەقایعی کوردستان بڕیارى کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە، (23/ئایار/2023) ڕۆژنامەى وەقائیعى کوردستان دەقى نووسراوێکى بە واژۆی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کورستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "پاڵپشت بە حوکمی بڕگەی 1 لە ماددەی 56 لە یاسای ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەموارکراو و حوکمی مادەی خاڵی 1 لە بڕگەی یەکەم لە مادەی 5ی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان -عێراق ژمارە 4ی ساڵی 2014" بڕیارماندا بە:
یەکەم: بەردەوامبوونی هەریەک لەم بەڕێزانەی خوارەوە وەکو ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بۆ ماوەی پێنج ساڵ کە دەستپێدەکات لە رۆژی کۆتاییهاتنی ماوەی یەکەمی کارکردنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە رێککەوتی 23-12-2019:
1. هەندێن محەممەد ساڵح
2. نەهرۆ سەلیم حەنا
3. رێزان حەمەرەشید کەریم
4. عەبدولسەمەد خز حەبدوڵڵا
5. شێروان زرار نەبی
6. ئیسماعیل حەمەعەلی عەبدولقار
7. سلێمان مستەفا حەسەن
دووەم: هەڵبژاردنی هەریەک لەم بەڕێزانەی خوارەوە بە ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە رۆژی دەرچوونی ئەم بڕیارە:
1. عەلی ساڵح مەحموود قادر
2. کامەران نەشئەت حوسێن
سێیەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمیی وەقائیعی کورستان بڵاودەکرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment