سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: هەناردەی نەوتی عێراق بەرزدەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات تێكڕای هەناردەی نەوتی عێراق، ئەمساڵ لە رۆژێكدا بۆ سێ‌ ملیۆن و 890 هەزار بەرمیل بەرزببێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 20ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز پێشبینی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ هەناردەی نەوتی عێراق بڵاوكردووەتەوە، كە پێشبینی بەرزبوونەوەی دەكات بۆ سێ‌ ملیۆن و 890 هەزار بەرمیل، چونكە تێكڕای هەناردنی نەوت ئێستا سێ‌ ملیۆن و 650 هەزار بەرمیلە.

رێكخراوە داراییەكەی جیهان پێشبینی دەكات هەناردەی نەوتی عێراق لە ساڵی 2024 بۆ چوار ملیۆن و 40 هەزار بەرمیل بەرزببێتەوە. 

لە رووی بەرهەمی نەوتەوە  لە وڵاتانی عەرەبی سعوودیە بە پلەی یەكەم دێت، لە ساڵی رابردوو رۆژانەی حەوت ملیۆن و 580 هەزار بەرمیلی رەوانە كردووە و لە دوای ئەویش عێراق دێت و بە پلەی سێیەمیش ئیمارات دێت كە رۆژانە دوو ملیۆن و 810 هەزار بەرمیلی رەوانە دەكرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین