وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاگاداری شوفێرانی تەكسی دەكاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی سەبارەت بە لۆگۆی تاکسی بڵاوکردەوە، لە بەشێكی ئەو ئاگادارییە هاتووە، “هەموو تاکسییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت تا (15)ی تەمووز لۆگۆیان پێوەبێت، هەر تەکسییەکیش دوا ئەو بەروارە بێ لۆگۆ ببیندرێت، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە سزای دارایی دەدرێت."

ئەمڕۆ هەینی (19/ئایار/ 2023) وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاریەكی بڵاوكردوە، لەو ئاگادارییە هاتووە، دوای ئەوەی بە فەرمانی وزاری ژمارە (3018/ ک) لە (25/ 1/ 2023) ئاسانکاریمان کرد تا ئەو کارمەندانەی کەرتی گشتی (مەدەنی و سەربازی) کە موچەکانیان لە یەک ملیۆن دینار کەمترە بتوانن بە شێوەی یاسایی لە دوای دەوامی فەرمی شوفێری تاکسی بکەن و ببنە خاوەن لۆگۆی تاکسی، هەفتەی داهاتوو لە پێناوی تەواو کردنی پرۆسەی لۆگۆی تاکسی کە بە گوێرەی فەرمانی سەرەوە حەوت مانگ دەرفەت دراو و ڕێگا درا تا ناوەراستی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، ئەوانەی لۆگۆیان نەکردووە یان لێیان کردۆتەوە، لۆگۆ بکەن، ڕێنماییەکی گرنگ دەردەچێت.

لە بەشێكی تری رێنمایەكانی وەزارەتی ناوەخۆ هاتووە، “کارتی زانیاری داواکراویان لە ناو تاکسییەکانیان بە گوێرەی ڕێنمایی تایبەتمەند کە لە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بۆیان دروست دەکرێت، هەڵواسیبێت."

وەزارەت جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، “بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارە دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆ کە لە کاتی بینینی تاکسی بێ لۆگۆ ڕاستەوخۆ سزای دارایی بۆ بنووسێت (بە بڕی40 چل هەزار دینار) و بە سیستم بۆی ڕەوانە بکرێت."

سەبارەت بە وادەی دیاریكراویش، ئاماژە بەوە دەكات،  “هەر شوفێرێکی تاکسی لە ماوەی مانگێک بڕی ئەو سزایەی دەکەوێتە سەری بە هۆی تەواونەکردنی لۆگۆوە یان سەرپێچیکردن بە دەستکاریکردنی لۆگۆ و کارتی زانیاری تاکسییەکە، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی تایبەتمەند یەکلا نەکاتەوە، سزاکەی دەبێتە دوو بەرامبەر."

لە بەشێكی تری رێنماییەكان هاتووە، “هەروەها بە گوێرەی ڕێنماییەکە، تاکسی ناوشار ناتوانێت لە هێلەکانی دەرەوەی شار کار بکات و تەکسی هێلەکانیش ناتوانن لە ناوشار کار بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین