بەهۆی نەوتی رووسیاوە عێراق بازاڕێكی گەورە لە دەست دەدات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بە هۆی ئەوەی هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ هیند بە رێژەی 4% زیادی كردووە، هەناردەی نەوتى عێراق و وڵاتانی تر بۆ هیند كەم دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، بۆ یەكەمجارە لە ماوەی 22 ساڵی رابردوودا هەناردەی نەوتی رووسیا بەم شێوەیەی ئێستا بۆ هیند بەرز ببێتەوە و هیند هەوڵ دەدات سوودمەند بێت لە ململانێی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا.

بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەكان، هیند لە مانگی نیسانی رابردوو رۆژانە ملیۆنێك و 900 هەزار بەرمیل نەوتی لە رووسیا هاوردە كردووە، بە بەراورد بە مانگی پێشووتر 4.4% هاوردەكە زیادی كردووە. كەچی لە مانگی نیسان رێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ هیند بە 3.1% كەمی كردووە و تەنیا 928 هەزار بەرمیلی رۆژانەی هاوردە كردووە. بە هەمان شێوەی هەناردەی نەوتی سعوودیە و وڵاتانی تریش بۆ هیند كەمی كردووە.

هیند بە سێیەم گەورەترین ئابووری ئاسیا دادەنرێت و پێشتر عێراق لە یەكەمینی ئەو وڵاتانە بوو كە نەوتی بە هیند دەفرۆشت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین