بایدن باری لەناكاوی عێراقی درێژكردەوە
نوچەنێت
جو بایدنی سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تری باری لەناكاوی نیشتمانی پەیوەندیدار بە عێراقى درێژكردەوە.
شەوی رابردوو 16ی ئایاری 2023 جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر باری لەناكاوی پەیوەندیدار بە عێراقی درێژكردەوە. لە راگەیێندراوێكدا كە كۆشكی سپی بڵاویكردووەتەوە بایدن دەڵێ، "هێشتا كۆسپ لەبەردەم دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق و گێڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش و پاراستیان لە وڵاتەكە هەیە، كۆسپ لەبەردەم دامەزراوەی سیاسی و كارگێری و ئابووری عێراق هەیە".
بایدن دەشڵێ، "ئەو كۆسپانە هەڕەشەیەكی نائاسایی لە ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ئەمریكایش هەیە، بۆیە بڕیارم دا باری لەناكاو بەردەوام بێت بەگوێری بڕیاری جێبەجێكردنی 13303 كە پەیوەندی بە سەقامگیری عێراق". بڕیاری 13303 ئەمریكا لەسەردەمی جۆرج دەبڵیوبوش لە ساڵی 2023 تایبەت بە بارودۆخی عێراق دەرچووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment