ئەمنیستی: ئێران و سعوودیە زۆرترین سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێكردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی "ئەمینستی" لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات لە ساڵی رابردوو (2022)دا 883 كەس لە 20 وڵات لە سێدارە دراون و زۆرترینیان لە ئێران و سعوودیە و میسڕن.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئایاری 2023 رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، لە ساڵی 2017 وە هێندە پارساڵ 2022 خەڵك لە سێدراەنەدراوە و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی رێكخراوەكە هەیەتی، 883 كەس لە 20 وڵات لەسێدارە دراون و زۆربەشیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیان.

راپۆرتەكە باسی ئێرانی كردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئێران لە ساڵی رابردوو خەڵكانێكی لەسێدارەدراوە، تەنیا لەبەر ئەوەی خۆپیشاندانیان كردووە و مافێكی خۆیان بەكارهێناوە. سعوودیەش تەنیا لە رۆژێكدا 81 كەسی لەسێدارەداوە. میسڕیش 24 كەسی لەساڵی رابردوو لەسێدارە داوە.

ئەمنیستی دەڵێ‌، “رێژەی لەسێدارەدان لە ساڵی 2022 بەراورد بە ساڵی 2021 نزیكەی 53% زیادی كردووە”. بەڵام لە هەمان كات شەش وڵات كاریان كردووە بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك سزای لەسێدارەدان نەمێنێ‌. هەندێك وڵاتی تریش بە نهێنی بە هەزاران سزای لە سێدارەدان جێبەجێ دەكەن لە نموونەی چین و كۆریای باكوور، بەگوێرەی راپۆرتەكەش عێراق لەم دۆسیەیە لەدوای سعوودیە و میسڕ لە پلەی سێیەم دێت. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین