ئەمریکا: ئەو درۆنەی بەڵێندەرە ئەمەریکییەکەی لە سووریا کوشت ئێرانی بووە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمریکا ئەنجامدەری هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی سەرەتای بەهار لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، بە میلیشیاکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی راگەیاند و گومانی لە میلیشیای نوجەبایە.

بەگوێرەی هەوڵێکی رادیۆ فەردا، لە رۆژی دووشەممە (15ی ئایاری 2023) رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، لە راپۆرتێکدا لە زاری بەرپرسانی ئەمریکی رایگەیاندوە، کە جگە لە گیانلەدەستدانی بەڵێندەرێکی ئەمریکی، زیاتر لە 24 کارمەندی مەدەنی و سەربازی ئەمریکی لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی سەرەتای بەهار لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بریندار بوون. ئاماری بریندارەکان لەم هێرشەدا لە رۆژی یەکەم، پێنج بریندار راگەیەندرا.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، بەرپرسانی ئەمریکایی دوای پشکنینی پاشماوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکە، دڵنیابوون کە لەلایەن ئێرانەوە دروستکراوە و سەرچاوەی ئەم هێرشەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی هەڵدانی دەستنەکەوتووە.

هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێوارەی 23ی ئازاری ئەمساڵ ئەنجامدرا. لە کاردانەوە بەم هێرشە، ئەمریکا بەرەبەیانی 24ی ئازار رایگەیاند، کە پێگەی میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی لە سووریا کردووەتە ئامانج.

لە پەیوەندی لەگەڵ ئەنجامدەری هێرشەکەی ئەم دواییە، بەرپرسانی ئەمریکی گومانیان لە "بەرەی بزووتنەوەی حزبوڵڵای نوجەبا" هەیە." ئەم میلیشیایە یەکێکە لەو گروپە میلیشیا عێراقیانەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە "تیرۆریستی" ناساندووە.

ناسر ئەلشەمەری، نوێنەری ئەم گروپە،  بە وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پشتیوانی گروپەکەی بۆ ئەم هێرشە پشتڕاستکردۆتەوە، بەڵام ئنجامدانی هێرشەکەی رەتیکردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین