پەرلەمانتاران: دەنگ بە بودجەی گشتی نادەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

باسم غرێباوی پەرلەمانتاری شاری واست لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كردووە، رێككەوتنێك لەنێوان پەرلەمانتارانی باشووری و ناوەڕاستی عێراق هەیە، بۆ ئەوەی دەنگ بە بودجە نەدەن تەنیا ئەو كاتە نەبێت كە پارەی تەرخانكراو بۆ پارێزگاكان زیاد بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئایاری 2023 غرێباوی لێدوانی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز داوە و دەڵێ‌، "بۆ 15 پارێزگای عێراق تەنیا دوو ترلیۆن و 500 ملیار دینار تەرخان كراوە، كە ئەمەیش قبووڵ ناكرێت".

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوە دەكات ئەمە هەڵوێستی زۆربەی پەرلەمانتارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقە و ئەوان دەیانەوێ‌ فشار بكەن بۆ ئەوەی بودجەی شارەكانیان زیاتر بكەن و دەشڵێ‌، "بۆ وەزارەتی نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوە سێ‌ ترلیۆن دینار تەرخان كراوە، كەچی بۆ 15 پارێزگا دوو ترلیۆن و نیو".

لە بەشێكی تری لێدوانەكەی ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، حكومەتی عێراق بانگەشەی ئەوە دەكات كە بایەخ بە كەرتی كشتوكاڵی دەدات، كەچی ئەو بودجەیەی كە بۆ كەرتی كشتوكاڵی تەرخان كردووە لە 1% كەمترە.

دوێنێ‌ شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، لەم هەفتەیە لە پەرلەمان دەنگ بە بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 دەدرێت. كە بڕەكەی 199 ترلیۆن دینارە.


".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین