هاوپەیمانییەكی سوننە لە عێراق رادەگەینرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یەزن مەشعان جبووری سكرتێری پارتی نیشیتمانی عێراق "وەتەن" ئاشكرای كرد، هاوپەیمانییەكی نوێ رادەگەینێت خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەخۆ دەگرێت، كەچی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدومی لەگەڵ نییە.

شەوی رابردوو 11ی ئایاری 2023 یەزن مەشعان جبووری بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی هاوپەیمانییەكی نوێی سوننە لە عێراق رادەگەیێنرێت، ئەو هاوپەیمانییە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی سوننە كە خەمیس خەنجەرە لەخۆدەگرێت، بەڵام محەمەد حەلبووسی لەگەڵ نییە.

جبووری هیچ زانیارییەكی تری لەسەر ئەو هاوپەیمانییە ئاشكرا نەكردووە، تەنیا ئەوە نەبێت گوتویەتی، "پارتی نیشتیمانیش دەچێتە ناو هاوپەیمانییەكە". دوو رۆژ لەمەوبەر مەشعان جبووری سياسەتمەداری سوننە ئاشكرای كرد، هاوپەیمانییەكی فراوانی سوننە پێكدەهێنرێت، بە ئامانجی ئەوەی پارێزگاكانی عێراق "لە چەپۆكی گەندەڵكاران دەربهێنن".

هاوپەیمانی سەروەری "سیادە" لە پەرلەمانی عێراق لەلایەن خەمیس خەنجەر سەرۆكایەتی دەكرێت، لە ئەنجامی هاوپەیمانی حەلبووسی و خەنجەر هاتووەتە كایەوە و لە هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی 2021 گەورەترین هاوپەیمانی سوننە بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین