هەوڵێكی هەواڵگری عێراق بۆ كوشتنی سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرا دەبێت
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 سالم جومەیلی كە 24 ساڵ لە هەواڵگری رژێمی بەعس كاری كردووە، لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت پلانێكی عێراق بۆ كوشتنی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا ئاشكرا دەكات.
سالم جومەیلی دەڵێ هەواڵگری عێراق لە ساڵی 1993 بەوەی زانی جۆرج بۆش سەرۆكی ئەمریكا سەردانی كوێت دەكات، بۆیە بڕیاری دا لە تۆڵەی ئەو هێرشەی كە بۆ سەر عێراق ئەنجام درا بوو، پلانی كوشتنی دابنێ.
هەواڵگری پێشنیار بۆ سەرۆكی ئەو كاتی عێراق كە سەدام حوسێن بوو بەرز دەكاتەوە و ئەویش رازی دەبێت. چوار كەس ئامادە دەكرێت سێیان عێراقی كە سەر بە هۆبەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكانی هەواڵگری عێراق بوون، ئەویتریش كوێتی بوو ئەركی ئەوە بوو ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژی عێراق لەگەڵ سێ كەسەكە بە قاچاخ بۆ كوێت ببات.
هەر چواریان پشتێنی تەقینەوە دەبەستن، ئۆتۆمبیلەكەشیان بە 100 كیلۆ تەقینەوە بۆمبڕێژ دەكرێت و رەوانەی كوێت دەكرێن. كەچی یەكێك لەو چوار كەسە لە كوێت دوودڵ دەبێت و كوێت ئاگەدار دەكاتەوە، پلانەكە ئاشكرا دەبێت و لە وەڵامی ئەمەیش ئەمریكا لە مانگی حوزەیرانی 1993 نزیكەی 22 مووشەكی دوورمەودا ئاراستەی باڵەخانەی هەواڵگری لە بەغدا دەكات.
جۆرج بۆش سیاسەتمەدارێكی ئەمریكی بوو لە ساڵی 1924 لە دایكبووە و لە 2018 مردووە، لە ماوەی 1989 تا 1993 سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بوو. لە سەردەمی ئەو جەنگی دووەمی كەنداو لە دژی عێراق هەڵگیرسا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment