سوودانی: چاكسازی لە تەواوی دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا كە لە میانەی بەشداربوونی لە كردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی پێشكەشی كرد، دووپاتی كردەوە، دەیانەوێ‌ چاكسازی لە تەواوی دەزگاكانی دەوڵەت بكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئایاری 2023 مەراسیمی كردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانی بارزانی نەمر لە بارزان بەڕێوەچوو، هەر سێ‌ سەرۆكەكەی عێراق لەتیف رەشیدی سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆك پەرلەمان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران لە مەراسیمەكە بەشداربوون.

سوودانی لە وتارێكدا باسی رۆڵی بارزانی نەمری لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم لە عێراق كرد و هەروەها باسی لەوەیش كرد كە كورد و عەرەب و گەلانی عێراق هەمیشە خەباتیان لە دژی ستەمكاری كردووە.

لە بەشێكی تری وتارەكەی سوودانی باسی لەوە كرد ئەوان بەرپرسیارێتی لە ئەستۆدەگرن بۆ چاكسازی لە تەواوی دامەزراوەكانی دەوڵەت، تا وادەكەن حكومەت حكومەتێكی خزمەتگوزار بێت. 

سوودانی وتیشی ، "رازیكردنی گەل ئاڵنگارییەكی گەورەیە"دووپاتیشی كردەوە دەبێت كار بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق بكرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین