هەزار بیانی لە سنوورەكانی عێراق گیراون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی سنووری عێراق ئاشكرای دەكات، هەزار كەسی بیانی دەستگیركردووە كە بە نایاسایی هەوڵیان داوە بچنە خاكی عێراقەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئایاری 2023 فەرماندەیی هێزەكانی پاراستنی سنوور لە عێراق، ژمارەی ئەو كەسانەی ئاشكرا كردووە كە لە سنوورەكان بۆ ناو خاكی عێراق دزەیان كردووە. سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی پاراستنی سنوور دەڵێ‌، "لەسەرەتای ئەمساڵەوە، تا 30ی نیسان ئەو كەسانە دەستگیراون".

ئەو سەرچاوە روونی كردووەتەوە، ئەو كەسانە ویستوویانە لە سنوورەكانی میسان، كوت، بەسڕە، خانەقین، مووسڵ بێنە ناو خاكی عێراق، زۆربەشیان سووری و پاكستانی و بەنگالین. 

عێراق سنووری درێژی لەگەڵ توركیا و سووریا و ئوردن و سعوودیە و كوێت و ئێران هەیە، ماوەی چەندان ساڵە ناتوانێ‌ بە تەواوی كۆنتڕۆڵی سنوورەكانی لەگەڵ ئێران و سووریا بكات.  بە تایبەتی سووریا هەمیشە  سەرچاوەی هاتنی تیرۆریستان بووە بۆ ناو خاكی عێراق.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین