دوای بودجە چارەنووسی حەلبووسی یەكلایی دەكرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جەبار عۆدە سەركردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی باس لەوە دەكات، مەسەلەی لادانی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانى عێراق وەك بابەتێكی نهێنی نەماوەتەوە، بەڵكو لە گفتوگۆ سیاسییەكان بە راشكاوی باس دەكرێت و دەشڵێ‌، "دوای پەسەندكردنی بودجە ئەو بابەتە یەكلایی دەكرێتەوە".

ئەو بەرپرسەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە ئەمڕۆ یەكشەممە حەوتی ئایاری 2023 لێدوانی بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی داوە و دەڵێ‌، "ناكرێت ئەمە بشاردرێتەوە كە ئاراستەیەكی بەهێز لە ماڵی سوننە بۆ لادانی حەلبووسی هەیە لە سەرۆكایەتی پەرلەمان هەیە و چونكە نیوەی لایەنە سیاسییەكان بەو ئاراستەیە دەڕۆن و نایشارنەوە، بەڵكو بە راشكاوی پێشنیار دەكرێت".

جەبار عۆدە باس لەوە دەكات دوای پەسەندكردنی بودجە، مەسەلەی مانەوەی حەلبووسی یەكلایی دەكرێتەوە. محەمەد حەلبووسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدوم، دوو خولە سەرۆكی پەرلەمانی عێراقە، ماوەیەكە چەند لایەنێكی سیاسی داوای لادانی لە پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین