سزای لەسێدارەدان بەسەر بكوژی هیشام هاشمی دەسەپێنرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ دادگای تاوانی رەسافە لە بەغدا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ئەحمەد كەنانی بكوژی هیشام هاشمی توێژەری سراتیژی عێراق دەركرد، كە لە تەمووی 2020 لەبەردەم ماڵەكەی خۆی كوژرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە حەوتی ئایاری 2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویكردووەتەوە، دوای دواخستنی چەندان جار بڕیار لەسەر سزای بكوژی هیشام هاشمی، دادگای تاوانی رەسافە سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەحمەد كەنانی دیاری كرد.

ئەحمەد كەنانی ئەفسەری پۆلیسە و پەیوەندی بە میلیشیای كەتیبەكانی حزبوڵاوە هەیە. لە تەمووزی ساڵی 2021 لە لایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتی عێراق هەواڵی گرتنەكەی راگەیێندرا. 

هیشام هاشمی توێژەرێكی بەناوبانگی عێراق بوو، شارەزایی لە گرووپە تیرۆریستی و میلیشیاكان هەبوو لە شەشی تەمووزی 2020 لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی زەیونەی بەغدا كوژرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین