کەشناسێک: شەپۆلێکى خۆڵبارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کەشناسى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سبەى ئاسمان پەلە هەور دەبێت و کەشناسێک دەڵێت، شەپۆلێکى خۆڵباین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ هەینى (پێنجى ئایار/2023) کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما چەند پەلەیەک بەرز دەبێتەوە.

بەپێى لێدوانێکى ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردەوە رۆژی یەکشەممە ئەگەری خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان هەیە کە چڕییەکەی زیاتر لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و کەرکووک دەبێت

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

- هەولێر؛ 31 پلەی سیلیزی

- سلێمانی؛ 28 پلەی سیلیزی

- دهۆک؛ 30 پلەی سیلیزی

- کەرکووک؛ 35 پلەی سیلیزی

- هەڵەبجە؛ 29 پلەی سیلیزی

- حاجی ئۆمەران؛ 19 پلەی سیلیزی

- زاخۆ؛ 31 پلەی سیلیزی

- سۆران؛ 27 پلەی سیلیزی

- گەرمیان؛ 36 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین