سەرۆكى رووسيا لە هەوڵێكى تيرۆركردن دەربازى بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

كۆشكى كرملين لە راگەيێندراوێكدا بڵاويكردەوە، هێرشێكى ئۆكراينامان بۆ سەر ڤلاديمێر پۆتين سەرۆكى رووسيا شكست پێهێناوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى/ ئايار/ 2023) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە سەرۆكايەتى رووسيا رايگەياند، دوێنێ سێشەممە هەوڵێكى ئۆكراينامان بۆ لەناوبردنى سەرۆكى رووسيا لە رێگەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان شكست پێهێناوە.

لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكەى كرملين هاتووە، ئەو هەوڵەى ئۆكراينا لە ئەنجامى رێكارە ئەمنييەكان لە رێگەى سيستەمى رادار پووچەڵ كرايەوە. 

سەبارەت بە جۆرى هێرشەكە سەرۆكايەتى رووسيا ئاماژە بەوە دەكات، هێرشەكە لە رێگەى دوو فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بووە.

دەربارەى زيانەكانيش سەرۆكايەتى رووسيا دەڵێت، ڤلاديێمر پۆتين هيچ زيانێكى بەرنەكەوتووە، هيچ گۆڕانكارييەكيشى لە خشتەى كارەكانى نەكردووە، وەك رۆژانى ئاسايى خۆى كارەكانى كردووە.

لە مانگى شوباتى ساڵى رابردوو رووسيا بە فەرمى هێرشى كردە سەر ئۆكراينا، تا ئێستا شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین