مەسرور بارزانى بانگهێشتى رۆماى پایتەختى ئیتاڵیا دەکرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (سێى ئایار/2023) مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد.
لە کۆبووەنەوەکەدا "گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا" کرا.
بەپێى ڕاگەیێندراوى هەرێمى حکومەتى کوردستان، "وەزیری بەرگری ئیتاڵیا، سڵاو و رێز و بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ سەردانکردنی رۆما، ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو خۆی بە دۆستێکی کۆنی گەلی کوردستان دەزانێت و جەختیشی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە کردەوە لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا."
هەروەها سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئیتاڵیای کرد کە "پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پشتیوانی گەلی کوردستانە، هیواشی خواست پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیتاڵیا لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بەرەو پێش بچن. بەتایبەتی کە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیتاڵیا."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment