دوای دوورخستنەوەی 57 بەڕێوەبەری گشتی نۆرەی وەزیرەكانیش دێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 57 بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە، بەرپرسێكی چوارچێوەی هاوئاهەنگیش دەڵێ‌، “لە چەند رۆژی داهاتوودا گۆڕانكاری لە چەند وەزارەتێكیش دەكرێت”.

عەلی فەتلاوی بەرپرس لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە، ئەمڕۆ چوارشەممە سێی ئایاری 2023 لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دووپاتی دەكاتەوە، كە لە چەند رۆژی داهاتوودا چەندان وەزیر لە پۆستەكانیان دووردەخرێنەوە ،ئەمەیش دوای ئەوە دێ كە  دوێنێ‌ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دوورخستنەوەی 57 بەڕێوەبەری گشتی دا.

ئەو بەرپرسەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە پێیوایە ئەم هەنگاوانە نیازی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەتەكەی دەردەخات.

دوێنێ‌ میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كرد 116 پەرلەمانتار داوایان كردووە لێپرسینەوە لەگەڵ ئیبراهیم جبووری وەزیری پەروەردە بكرێت، ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی سوننە بە ناوی سالم عیساوی رەخنەی لە داوای ئەم پەرلەمانتارانە گرتووە و پێیوایە هەنگاوێكی سیاسییە و داوا دەكات سیاسەت لە كەرتی پەروەردە دوور بخرێتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین