سەرۆكى هەرێم: هەموو پشتگیرییەک لە ماف و داوا رەواکانی کرێکاران دەکەین کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، ئەمڕۆ یەکی ئایار پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەموو پشتگیرییەک لە ماف و داوا رەواکانی کرێکاران دەکەین".

ئەمڕۆ دووشەممە (يەكى ئايارى 2023)   سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەيامێكى بڵاوكردەوە لە بەشێكى پەيماكەى جەخت لەسەر  لە پێویستیی هەبوونی یاسایەکی سەردەمییانەی کار بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران، رەخساندنی زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و رێكخستنى دروستى كاژێره‌كانى كار و یەکسانی لە دەرفەتی کار.

دەقی په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ ڕۆژى جيهانيى كرێكاراندا:

يه‌كى ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكاران، به‌ گه‌رمى له‌ كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانيان پيرۆز ده‌كه‌م. به‌شدارى و قوربانيدانى كرێكارانى كوردستان له‌ شۆڕش و ڕۆڵى ديار و ڕه‌نجى زۆريان له‌ پرۆسه‌ى بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.له‌م ياده‌دا وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران، جه‌خت له‌ پێويستيى هه‌بوونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێره‌كانى كار و يه‌كسانى له‌ ده‌رفه‌تى كاردا ده‌كه‌ينه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێ گرنگيى زياتر به‌ ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بدرێت‌ و سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافه‌کانیان کار بکه‌ن.سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و كرێكارانه‌ ده‌نێرين كه‌ له‌ كاتى كاردا گيانيان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌سه‌ر لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانه له‌ هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه‌ چاودێرييان بكه‌ن و يارمه‌تى بدرێن.يه‌كى ئايار له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده‌ بۆ كرێكاران ده‌خوازم.

نێچيرڤان بارزانى 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2023/5/1

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین